چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی (٢١)ساڵەی کیمیاباران لە خورماڵ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
کۆمەڵێک چالاکیی ئەدەبی و هونەرین، لە ١٦ و ١٧ی ٣ی ٢٠٠٩ لە پڕۆگرامەکانی یادی کیمیاباراندا، دوای ڕێپێوانی جەماوەری و پێشکەشکردنی وتارەکانی بەڕێوەبەرانی ناحیە و کۆمەڵەی قوربانیان، لە یاریگای گشتیی خورماڵ ئەنجامدراون. لیژنەی ڕاگەیاندن: جەلیل عەزیز، کاروان ناسر، هوشیار ناسر، کارزان مەولود، مقداد دەرەمەڕی، چنوور ڕەحیم. لیژنەی ڕۆشنبیری: ڕەحمان حەمەلاو، عادل کۆچەری، دڵشاد ڕەفیق، کوردستان ئەحمەد. کارگێڕی: سەلام بیلال ئەسکەندەر، عومەر عەزیز، هۆشەنگ فارس، کوێستان ئەحمەد، هاوکار ڕەحیم، نەبەز عەلی، سەبریە نەسرەدین. دارایی: سمکۆ سالار، دیار حەسەن، ڕزگار سەعید. شانۆییەکان:
١- سەفەرێک لە هەڵەبجەوە بۆ هەڵەبجە: بەرهەمی تیپی هونەریی پێشەنگ. نوسین و دەرهێنانی: سەنعان فایق.
٢-گەڕانەوە بۆ ژیان: بەرهەمی تیپی شانۆیی بێروون. نوسین و دەرهێنانی: دارا خالید.
٣-پەیمانی دارستان: نوسینی : عەفان عوسمان. دەرهێنانی سەردار قادر.
٤-شەهیدی ڕاستگۆ: نوسن و دەرهێنانی: سەنعان فایق.
سەرچاوەکان:
- دەلیلی چالاکییەکە و چەند شانۆگەرییەکی تیپی شانۆیی پێشەنگ.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (عادل کۆچەری)، لەدایکبوو: ١٩٧٣، ئاستی خویندن: ناوەندی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٥ی ٤ی ٢٠٢٣.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (سەنعان فایەق "بابا سەنعان")، لەدایکبوو: ١٩٧٦، ئاستی خویندن: ناوەندی، پیشە: کاسب، لە ٧ی ٤ی ٢٠٢٣، لە خورماڵ.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم