چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی (٢٤)ساڵەی کیمیاباران
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
بەچاودێری قایمقامی قەزای هەڵەبجە، ڕۆژانی ١٦ بۆ ١٨ی ٣ی ٢٠١٢ لە هەڵەبجە، چەند چالاکییەکی ڕۆشنبریی ئەنجامدراوە، لەوانە:
١- کۆراڵی هەڵسانەوەی هەڵەبجە: ئامادەکرنی ئەنوەر قەرەداغی، بەرهەمی موزیکی سەنتەری گەنجان، ئامادەکردنی مامۆستا جیهانگر، لە هۆڵی مۆنۆمێنت.
٢- پێشانگای تایبەتی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی هەڵەبجە: شوێن بەنزیخانە کۆنەکە.
٣- پێشانگای گروپی کچانی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە. شوێن مەزاری شەهیدان.
٤- فۆتۆی ئەرشیفی هەڵەبجە و دابەشکردنی کتێبی سێونما: ناوەندی ڕوناکبیری هەڵەبجە. شوێن ناوەند.
٥- پێشانگای کتێب: ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی شارەزوور. شوێن: کتێبخانەی گشتی. پێشانگای فۆتۆگرافی لە گەلەری هەڵەبجە.
٦- لەسێو ناترسین: چالاکیی هونەریی قوتابخانەی سازگار. شوێن: مەزاری شەهیدان.
٧- نمایشکردنی پێناسی شەهیدان: هونەرمەند: ئاگرین. شوێن: ماڵی عومەر خاوەر.
٨- فلیم: هەڵەبجە بەردەوام لە ژیاندا. جەلیل سەعید، ئومێدی شارێک لەلایەن درامای ناوەندی شاخ، دیکۆمێنتاری هێرۆشیمای دووەم، لەلایەن ڕێکخراوی کیباوە لە هۆڵی ئەحمەدموختار.
٩- شانۆیی: خەونی ژێر گڵ، لەلایەن پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەوە، لە هۆڵی پەیمانگا،
١٠- بەرهەمی شانۆیی (گروپی سەرنج)ی سلێمانی لە هۆڵی ئەحمەدموختار.
١٠- گۆرانی و سروود: لەلایەن پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی و سروودی هەڵەبجەی (کانی هەڵەبجەیی) لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف.
هەروەها چالاکیی وەرزشی پێشکەشکراوە.
سەرچاوەکان:
- پروشەری چالاکییەکان.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ هونەرمەندی موزیسیان (جیهانگیر جەلال نادر)، لەدایکبوو: ١٩٧٧، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٥ی ١١ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم