باخچەکانى شارۆچکەی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
ژمارەیەک باخچەن و کەوتوونەتە شارۆچکەی خورماڵ:
١- شەهید سەرکار: کەوتووەتە تەنیشت بینای فەرمانگەکانی خورماڵ و لە ناوبازاری شارەکە. مانگی ٤ی ٢٠٢٤ بەناوی شەهید (سەرکار حەمەسەعید تەپەکوڕەیی)یەوه و لەسەر ڕووبەری (٦٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆ کراوە و نەمامی جۆراوجۆر و چیمەنی هەیە.
٢- شنروێ: کەوتووە دەروازەی شارۆچکەی (خورماڵ) لەسەر شەقامی (هەورامان). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن و چەند جۆرێک درەختی تێدایە. ڕووناککەرەوی بۆ دابینکراوە.
٣- شاهۆ: کەوتووەتە دەروازەی شارۆچکەی (خورماڵ) لەسەر شەقامی (هەورامان) لە تەنیشت باخچەی (شنروێ). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن و چەند جۆرێک درەختی تێدایه. ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە.
٤- سارا: کەوتووەتە سەر شەقامی (هەورامان) نزیک باخچەی (شاهۆ). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە.
٥- سورێن: کەوتووەتە سەر شەقامی (هەورامان). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە.
٦- ڕەنگین: کەوتووەتە سەر شەقامی (هەورامان). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە. شوێنی دانیشتنی بۆ دابینکراوە.
٧- هانەنەوە: کەوتووەته سەر شەقامی (هەورامان) و (٢٠٠م) لە ناوبازاری خورماڵەوە دوورە. ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە.
٨- باڵانبۆ: کەوتووەته نزیک بازاری شارۆچکەکە. ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە.
٩- داڵەهۆ: کەوتووەته تەنیشت گەراجی (گشتی خورماڵ) و (١٠٠م) لە ناوبازاڕی خورماڵەوە دوورە. ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە.
١٠- ئارۆ: کەوتووەته نێوان گەراجی خورماڵ و ناوبازاڕی خورماڵ لەسەر شەقامی (هەورامان). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە. ساڵی ٢٠٢٣ بە موزایەدە دراوە بە کەرتی تایبەت. چایخانەیەکی کلتوری تێدا دروستکراوە بەناوی (کۆشکی شارەکەم).
سەرچاوەکان:
- ١- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (فەیروز محەممەد ئەمین)، لەدایکبوو: ١٩٨٨، ئاستی خوێندن: ناوەندى، پیشە: لێپرسراوى بەشی باخچەکان لە شارەوانى خورماڵ، لە ٢٦ی ٥ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (تەیب عەزیز مەحموود)، لەدایکبوو: ١٩٦٣، بروانامه: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر لە باخچەکانی شارەوانی خورماڵ، لە ٢٦ی ٥ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ شارۆچکەی خورماڵ