شیوەنی هەڵەبجە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
یەکەمین کۆڕی ماتەمینی و ئەدەبییە بۆ مەرگی هەڵەبجە. ڕاستەوخۆ چەند هەفتەیەک دوای کیمیاباران لە ئۆردوگای سەریاسی نزیک پاوە، ڕێکخراوە. کاریگەری ڕاستەوخۆی کیمیاباران و بینینی بریندار و خەڵکی ئاوارە، کاری لە چەند کەسێک کردووە و بیرۆکەی ئەنجامدانی چالاکییەکەیان بە (فاروقی زەوارە) داوە، کە بەرپرسی مانگی سوور بووە لە پاوە و جوانڕۆ و هەورامان، ئەویش بە یارمەتی (محەممەد عەلی باباخاس)ی نوێنەری پاوە لە پەرلەمانی ئێران، چالاکییەکە ڕێکخراوە. بەشداربووان: حەمەڕەشیدی ئەمینی، هادی سپەنجی، باقی شەفیعی، غازی خەلیلی، یوسفی ڕەسوڵ ئابادی، مەعسومەی شەفیعی، مۆمنی یەزدانبەخشی، مەلا مۆمنی مۆمنی. شیعرەکانی زۆی لەسەر مەرگەسات و شەهیدان بووە، بۆیە چالاکییەکە بە شیوەنی هەڵەبجە ناوبراوە.
سەرچاوەکان:
- زەوارە، مرۆڤێک دووجار شەهید، عومەر عەبدول، چاپی یەکەم، چاپخانە؟، شوێنی چاپ؟، ٢٠١٤، ل٩٦-٩٧.
- ڕۆمەڵخەزای هەڵەبجە، هاودەنگ محەمەد، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چوارچرا، ٢٠١٣، ل٢٩٨.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم