دۆسیەی بەرکەوتوان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
چالاکیی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەیە. دوای کۆبونەوەیەکی بەرفراوان، واژۆکردنی گرێبەستی نێوان کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و کۆمپانیای ڕۆشای ئێرانی لێکەوتوەتەوە، کە بریتیە لە ڕێکارەکانی کارئاسانیکردن بۆ هێنانەوەی دۆسیەی بەرکەوتوانی کیمیاباران لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئێران و گواستنەوەی نەخۆش و هاوڵاتیان و بەرکەوتووانی کیمیاباران، کە پێویستیان بەچارەسەرکردنی پزیشکی هەیە لەسەر ئەرکی خۆیان بە تێچووی کەمتر، لە ١٨ی ١١ی ٢٠٢١ بە ئامادەبوونی سەرکونسوڵی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و سەرۆکی شارەوانی و سەرۆکی تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی باڵای کۆمەڵەی کیمیاباران و سەرۆک و ئەندامانی گروپی کۆمپانیای ڕۆشا، لە بینای کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە واژۆکراوە.
سەرچاوەکان:
- سەردانیکردنی ئامادەکار هومایون ساحیب بۆ کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، ١١ی١٢ی ٢٠٢٤.
- وەرگرتنی فایلی چالاکییەکانی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیاباران، لە لوقمان عبدالقادر محەمەد، لە دایکبووی ١٩٦٨، ئامادەیی، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیان ٣١ی١٢ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم