شانۆ بەشدارەکانی (٢٢)ساڵەی کیمیاباران
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
ئەو بەرهەمە شانۆییانەن، کە لە چوارچێوەی بەرنامەی یادکردنەوەی بیست و دوو ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە ١٧-١٨ی ٣ی ٢٠١٠ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراون. ئەوانیش: مەرگی سپی. بەرهەمی ماڵی گەنجانی هەڵەبجە، سەنتەری ئێڵبەگی جاف. نوسین و دەرهێنانی: ڕێزە محەممەد، وانەیەک لە١٦ی ٣دا. بەرهەمی تیپی نواندنی خورماڵ. نوسین و دەرهێنانی: دارا خالید دێکۆنی، شانۆیی: گرەوەکانی سەرەتا. نوسینی: سەبا هەڵەبجەیی. دەرهێنانی: بەرهەم جەلال.
سەرچاوەکان:
- دەلیل و کارنامەکانی یادکردنەوەی (٢١) ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (نەژاد شێخ کامیل)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم