چالاکییە موزیکییەکانی (٢٢)ساڵەی کیمیاباران
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
ئەو بەرهەمە گۆرانی و موزیکییانەن، کە لە یادکردنەوەی ٢٢ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، لە ١٦ بۆ ١٨ی ٣ی ٢٠١٠ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە پێشکەشکراون. گۆرانیی هەڵەبجە: بەرهەمی ئۆرکسترای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانییە. هۆنراوەی: ڕەفیق سبیر. ئاوازی: عەدنان کەریم. وتنی: سیڤان عەباس. دابەشکردنی موزیک. ڕێبین سالار. گۆرانیی (ژیان بەبێ تۆ): بەرهەمی گروپی موزیکی هەڵەبجەیە. هۆنراوەی: دیار هەڵەبجەیی. ئاواز: وشیار حەمەفەرەج. دابەشکردنی مۆسیقا: خەلیل عەبدوڵا: وتنی: جەلال فەرەج. گۆرانیی (من هەڵەبجەم): بەرهەمی (سەنتەری چالاکیی گەنجانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانە. ئاواز و دابەشکردنی: جیهانگیر جەلال. وتنی: کاوان محەممەد. چەند میناتۆرێکی موزیکی کلاسیکی جیهانی: شیلان عوسمان: فلوت. شێرکۆ محەممەد ساڵح: کەمانچە. ئاکۆ عومەر: ئۆبوا. سروودی (هەڵەبجە): وتنی: خالد ڕەشید، هێمن حامید حاجی غالی. لیژنەی دیکۆر (حەسەن موراد، ئیبراهیم زۆراب، هاوژین عەبدولواحید، نزار محەممەد حەسەن، شەوکەت ڕەفعەت، ئاری عومەر). لیژنەی دارایی: (کامەران عەبدوڵا، ئەدیب لەتیف، ناجیە غەفور، سمکۆ سالار، چیمەن قادر).
سەرچاوەکان:
- دەلیل و کارنامەی بیست و دووەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ هونەرمەند (جیهانگیر جەلال نادر)، لە دایکبوو: ١٩٧٧، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئیبراهیم زۆراب غەفور)، لەدایکبوو: ١٩٨١، بڕوانامە: ماستەر، پیشە: مامۆستا، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٣، لە پەیمانگای هونەرەجوانەکان.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم