بەرهەمە موزیکییەکانی ٢٠ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
١- خۆشم ئەوێ: بەرهەمی گروپی موزیکی هەڵەبجەیە. هۆنراوە و ئاواز و دابەشکردنی موزیک: یاسین عەلی. وتنی: کاڵێ یاسین. ١٦ی ٣ی ٢٠٠٨ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف.
٢- مارشی ئازادی: هۆنراوەی: وەرزێر حەمەسەلیم. ئاواز و موزیک: فەرهاد فایەق ١٦ی ٣ی ٢٠٠٨ هۆڵی بۆنەکان.
٣- سێ فرمێسک: بەرهەمی تیپی مۆسیقای شنروێ. هۆنراوەی: حەمید بانەیی. ئاوازی: ئازاد ساڵح. دابەشکردنی موزیک: عادل حەسن. وتنی: زاهیر جەلال.
٤- پرسەی گەڵا: بەرهەمی تیپی مۆسیقای شنروێ. هۆنراوەی: ئەحمەد محەممەد. ئاوازی: عادل حسن. وتنی: کاروان محەممەد، مهاباد عوسمان.
٥- لەم شارەدا: هۆنراوەی: جەوهەر کرمانج. ئاوازی: عەزیز حەمەکەریم. وتنی: کاروان مەحموود، مهاباد عوسمان. ١٦ی ٣ی ٢٠٠٨ هۆڵی ئەحمەدموختار جاف.
٦- دەرگای خەم: بەرهەمی گروپی موزیکی هەڵەبجە. ئاواز و هۆنراوە: یاسین عەلی. دابەشکردن: خەلیل عەبدوڵا. وتنی: کاوە نووری.
٧- کوردستان: ئاواز و هۆنراوە: یاسین عەلی. دابەشکردن. جیهانگیر جەلال. وتنی: عەفان عەلی.
٨- هەوارگە: ئاوازی: فۆلکلۆر. هۆنراوە: مەهدی هەورامی. دابەشکردن: جیهانگیر جەلال. وتنی: سیروان لهۆنی.
٩- دایک: هۆنراوەی: ئاری عەبەدوللەتیف. دابەشکردن: فازیل محەممەد. ئاواز و وتنی: یاسین عەلی. ١٧ی ٣ی ٢٠٠٨ هۆڵی ئەحمەدموختار.
سەرچاوەکان:
- دەلیلی چالاکیەکانی فیستیڤاڵی ٢٠ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ هونەرمەند (یاسین عەلی ڕێناس)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- ئەرشیفی تیپی مۆسیقای شنروێ، کە لایەن (حەمەعەزیز حەمەکەریم حەمەئەمین)، لەدایکبوو: ١٩٦٣، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، بۆ ئامادەکاری ناردووە، لە ٢٥ی ٣ی ٢٠٢٣
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم