بەرهەمە موزیکییەکانی ١٦ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11


ئەو سروود و گۆرانی و پارچە میوزیکانەن، کە لەلایەن تیپە موزیکیەکان و هونەرمەندانەوە لە ١٦ بۆ ١٨ی ٣ی ٢٠٠٤ لە هەڵەبجە پێشکەشکراون:

١- تیپی مۆسیقای هەڵەبجە: تاکەی تاکەی. شیعری دیلان، ئاوازی: ناسری ڕەزازی. وتنی: شاهۆ ئەنوەر، وڵات. شیعری کاردۆخی. ئاوازی : یونس میرزا. دابەشکردنی مۆسیقا: جیهانگیر جەلال. وتنی: ئەرجومەند هەورامی، ئەی هەڵەبجە. هۆنراوە و ئاواز و وتنی: محەممەد ئەحمەد، دایەگیان. ئاوازی نەجمەی غوڵامی. وتنی: سیروان لهۆنی، دوو بابەتی مۆسیقی نەجم محەممەد، لاوانەوە. ئاوازی: عوسمان هەورامی. هۆنراوەی: فۆلکلۆر: وتنی سیروان لهۆنی، لێمەی مەرگ. هۆنراوە: محەممەد پاکژ، ئاوازی فۆلکلۆری کرمانجی باکور، وتنی: ئەرجومەن هەورامی. کۆچ نازداران. هۆنراوەی: مەهدی هەورامی. ئاواز و وتنی: سیروان لهۆنی، پارچە مۆسیقای گوڵزار نیشتمان. جیهانگیر جەلال.

٢- تیپی مۆسیقای شارەزوور: ئەسرینی غەم. هۆنراوەی: تالب دەرباز. ئامادەکردن و ئاواز و وتنی: کاروان مەحموود، هەڵەبجەکەم. هۆنراوەی: بێستوون حەسەن. ئامادەکردن و ئاواز: کاروان مەحموود. وتنی: شەماڵ ڕەشید، سیمبوڵی هەڵەبجە. هۆنراوەی: دیار هەڵەبجەیی. ئامادەکردن و ئاواز: کاروان مەحموود. وتنی: شەماڵ ڕەشید، شیوەن. هۆنراوەی: تالب دەرباز. ئاواز و وتنی: کاروان مەحموود.

سەرچاوەکان:

  1. دەلیلی ١٦ ساڵیادی فیستیڤاڵی هەڵەبجە
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ هونەرمەند (جیهانگیر جەلال نادر)، لە دایکبوو: ١٩٧٧، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٤ی ١٢ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ گۆرانیبێژ (سیروان جەلال "سیروان لهۆنی")، لەدایکبوو: ١٩٧٢، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٥ی ١٢ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

6

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

بەرهەمە موزیکییەکانی ٢٠ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە

١- خۆشم ئەوێ: بەرهەمی گروپی موزیکی هەڵەبجەیە. هۆنراوە و ئاواز و دابەشکردنی موزیک: یاسین عەلی. وتنی: کاڵێ یاسین. ١٦ی ٣ی ٢٠٠٨ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف. ٢- مارشی ئازادی: هۆنراوەی: وەرزێر حەمەسەلیم. ئاواز و موزیک: فەرهاد فایەق ١٦ی ٣ی ٢٠٠٨ هۆڵی بۆنەکان. ٣- سێ فرمێسک: بەرهەمی تیپی مۆسیقای شنروێ. هۆنراوەی: حەمید بانەیی. ئاوازی: ئازاد ساڵح. دابەشکردنی موزیک: عادل حەسن. وتنی: زاهیر جەلال. ٤- پرسەی گەڵا: بەرهەمی تیپی مۆسیقای شنروێ. هۆنراوەی: ئەحمەد محەممەد. ئاوازی: عادل حسن. وتنی: کاروان محەممەد، مهاباد عوسمان. ٥- لەم شارەدا: هۆنراوەی: جەوهەر کرمانج. ئاوازی: عەزیز حەمەکەریم. وتنی: کاروان مەحموود، مهاباد عوسمان. ١٦ی ٣ی ٢٠٠٨ هۆڵی ئەحمەدموختار جاف. ٦- دەرگای خەم: بەرهەمی گروپی موزیکی هەڵەبجە. ئاواز و هۆنراوە: یاسین عەلی. دابەشکردن: خەلیل عەبدوڵا. وتنی: کاوە نووری. ٧- کوردستان: ئاواز و هۆنراوە: یاسین عەلی. دابەشکردن. جیهانگیر جەلال. وتنی: عەفان عەلی. ٨- هەوارگە: ئاوازی: فۆلکلۆر. هۆنراوە: مەهدی هەورامی. دابەشکردن: جیهانگیر جەلال. وتنی: سیروان لهۆنی. ٩- دایک: هۆنراوەی: ئاری عەبەدوللەتیف. دابەشکردن: فازیل محەممەد. ئاواز و وتنی: یاسین عەلی. ١٧ی ٣ی ٢٠٠٨ هۆڵی ئەحمەدموختار.

چالاکییە موزیکییەکانی (٢٢)ساڵەی کیمیاباران

ئەو بەرهەمە گۆرانی و موزیکییانەن، کە لە یادکردنەوەی ٢٢ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، لە ١٦ بۆ ١٨ی ٣ی ٢٠١٠ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە پێشکەشکراون. گۆرانیی هەڵەبجە: بەرهەمی ئۆرکسترای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانییە. هۆنراوەی: ڕەفیق سبیر. ئاوازی: عەدنان کەریم. وتنی: سیڤان عەباس. دابەشکردنی موزیک. ڕێبین سالار. گۆرانیی (ژیان بەبێ تۆ): بەرهەمی گروپی موزیکی هەڵەبجەیە. هۆنراوەی: دیار هەڵەبجەیی. ئاواز: وشیار حەمەفەرەج. دابەشکردنی مۆسیقا: خەلیل عەبدوڵا: وتنی: جەلال فەرەج. گۆرانیی (من هەڵەبجەم): بەرهەمی (سەنتەری چالاکیی گەنجانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانە. ئاواز و دابەشکردنی: جیهانگیر جەلال. وتنی: کاوان محەممەد. چەند میناتۆرێکی موزیکی کلاسیکی جیهانی: شیلان عوسمان: فلوت. شێرکۆ محەممەد ساڵح: کەمانچە. ئاکۆ عومەر: ئۆبوا. سروودی (هەڵەبجە): وتنی: خالد ڕەشید، هێمن حامید حاجی غالی. لیژنەی دیکۆر (حەسەن موراد، ئیبراهیم زۆراب، هاوژین عەبدولواحید، نزار محەممەد حەسەن، شەوکەت ڕەفعەت، ئاری عومەر). لیژنەی دارایی: (کامەران عەبدوڵا، ئەدیب لەتیف، ناجیە غەفور، سمکۆ سالار، چیمەن قادر).