مردنێکی تر
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
بەرهەمی تیپی شانۆی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە. نوسینی: ڕاڤیار نەوزاد. دەرهێنانی: سەربەست میرزا. نواندنی: (هەڤأڵ عەلی، ولیان ڕەمەزان، ئاودێر شیروان، شڤان حەمە عەلی، بەرزی حسێن، ڕەهێڵ سەفادین، زریان حکیم، وەرزێر مەنسور، شوان تەها، کاوات هادی). بەڕێوەبەری بەرهەم: حاسڵ قاسم. یاریدەدەری دەرهێنەر: لانە سدیق. جلوبەرگ: شەتاو نورەڵڵا. هاوکاران: مەبەست پەیام، تەها ئەڵڵاکەرەم. بەشداری سێیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقامی دەربەندیخانی لە ٢٠-٢٢ی ١٠ی ٢٠١٢ کردووە. هەمان کار لە ١٦ی ٣ی ٢٠١٣ لە هەڵەبجە لە تەنیشت کازێوەی منداڵان نمایشکراوە. هەمانکار بە نواندنی: (وەرزێر مەنسور، ڕەهێڵ سەفادین، ئاسۆ ڕەفیق، وەرزێر محەممەد، ژوان وریا، عومەر عەبدولڕەحمان، بەمۆ محەممەد). بەشداریی هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقامی مەریوانی لە ٢٠١٣دا کردووە. بەم کاستەشەوە (سەربەست میرزا، هەواڵ عەلی، ڕەهێڵ سەفادین، کاوات هادی، ژوان وریا، زانست پەیام، شنە حەیدەر، وەرزێر محەممەد، میهرەبان سەلام، ژینۆ کەیوان، ڕێناس کەیوان، تەها ئەڵڵاکەرەم). بەشداریی حەڤدەهەمین فیستیڤاڵی میللیی شانۆی بەرگری و ئازادی خوڕەمشەهری ٢٠١٤ لە وڵاتی ئێران کردووە.
سەرچاوەکان:
- دەلیلی کارەکە و بەرنامەى شەشەمين فیستیڤاڵی شانۆی شەقامی دەربەنديخان.
- هفدهمین جشنوارە ملی تئاتر مقاومت فتح خرمشهر ٢٧-٣٠ خرداد ماه ٩٣، خرمشهر، ابادان، ل٥٩.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ هەریەک لە (سەربەست میرزا محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٨٧، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ١ى ٢ى ٢٠٢٣.
- هشتمین جشنواره بین مللی تئاتر خیابانی مریوان، ١٠-١٣ مهرماه ١٣٩٢، ل٦٧.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (وەرزێر مەنسور محەممەد ئەمین)، لەدایکبوو: ١٩٩٢، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٣ی ٢ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم