پێنج هەزار پۆترێت
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-13
پڕۆژەیەکی ناوازەی شێوەکار (ڕێبوار سەعید)ە. لە لەندەن بەرهەمهێنراوە. بۆ مەرگەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید ئەنجامیداوە. بە ژمارەی شەهیدەکان تابلۆی نیگار کێشاوە. بە ئەندازەی یەکسان، هەر تابلۆیەکی ڕەمزی شەهیدێکە. بینەر شوێنی هەیە لە وردبوونەوەی پڕۆژەکەدا، ئەم پڕۆژەیە دەنگدانەوەیەکی جیهانی گەورەی هەبووە و لەڕۆژنامە و گۆڤارەکانی هەرێمیشدا زۆری لەسەر نوسراوە. لەسەر پێشنیازی (شێرکۆ بێکەس)و بانگهێشتی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی بەرهەم ساڵح، ساڵی ٢٠٠٣ هونەرمەند پڕۆژەکەی هێنایەوە کوردستان و پێشکەشی(مۆنۆمێنتی هەڵەبجە)ی کرد. ئەم پڕۆژە تەنها ئەو ستوڵانە نین، کە دانراون، پڕۆژەکە چواربەشی تریشی هەبووە، کە قەبارەیان پێکەوە پێنج تەن بوون. لە خۆپیشاندانەکانی ١٦ی ٣ی ٢٠٠٦دا لە مۆنۆمێنت سوتێنرا.
سەرچاوەکان:
- دنیابینییەکانی هونەری شێوەکاری کوردی، بەختیار سەعید، بەرگی یەکەم، چاپی دووەم، چاپخانەی کەمال، ٢٠١٣، ل١٩٤.
- جوانیناسی و شوناس، سەرەتایەک بۆ جوانیناسی هونەری تاراوگە، ڕێبوار سیوەیلی، چاپی یەکەم، چاپخانەی پیرەمێرد،٢٠٢٠، ل٢٢٦.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ هونەرمەند (رێبوار سەعید ڕەشید)، لەدایکبوو: ١٩٦٢، بڕوانامە: دکتۆرا، پیشە: مامۆستای زانکۆ، لە ٣ی ٣ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم