مەریوان هەڵەبجەیی وەرگێڕ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


وەرگێڕ و نوسەرە. ناوی (مەریوان جەلال ڕەحیم)ـە. ساڵی ١٩٨٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ڕاگەیاندن لە زانکۆی سلێمانی و ماستەری لە زانکۆی تاران بەدەستهێناوە. لە ساڵی ١٩٩٤ەوە نیشتەجێی تارانە. لە ساڵی ١٩٩٧وە دەستی بە وەرگێران کردووە لە فارسییەوە بۆ کوردی و لە کوردییەوە بۆ فارسی. تا ئێستا ٦٧ کتێبی بەو دوو زمانە چاپ و بڵاوکردووەتەوە. چەندین خەڵاتی پێبەخشراوە، لەوانە: ئەحمەد هەردی بۆ باشترین وەرگێڕ ٢٠١١، مارف بەرزنجی ٢٠٠٩، یەکێتیی نوسەرانی ئێران، ناوەندی کلتوریی ئێران ٢٠١٧، باشترین وەرگێڕ ٢٠٢٠، یونسکۆی جیهانیی باشترین وەرگێڕ ٢٠٢١، وەرگری خەڵاتی باشترین وەرگێڕی شانۆنامە لە فیستیڤاڵی سەقز ٢٠٢٣، سەدان گفتوگۆی لەگەڵ سینەماکاران و ڕەخنەگرانی فارس و نەتەوەکانی تردا ئەنجامداوە و لە دیارترین بڵاوکراوەکاندا بڵاوکراوەنەتەوە. چەندین ساڵ بەڕێوەبەری نوسینی گۆڤاری گەلاوێژی نوێ داوەری ڤیستیڤڵەکانی فلیم و گەلاوێژ بووە.

سەرچاوەکان:

  1. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (مەریوان هەڵەبجەیی)، لە ٣٠ی ١٠ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

کەرنەڤاڵی باخچەکانی ساوایان

چالاکییەکی ساڵانەی چالاکیی هونەریی بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهیدە. لە١٥ و ١٦ی ٥ی ٢٠١٣ لە هۆڵی ئەحمەدموختار بەئەنجامی گەیاندووە، ئەم باخچانە ئەم بەرهەمانەیان پێشکەشکردووە‌: ١- شنە: بەهای گوڵ: هۆنراوە: وەرگیراو. وتنی کۆرس. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم. ڕاهێنانی منداڵ: م. شادان محەممەد عەلی. ٢- خونچە: ئۆپەرێتی پەیمان و پاشا. نوسینی: زانا ڕەئوف حەسەن. دەرهێنان و داڕشتنەوەی دەق: یاسین عەلی(ڕێناس). یاریدەدەری دەرهێنەر: قدریە مراد. مکیاج و جلوبەرگ: مائیدە و ڕوپاک فەتاح. ٣- سیروان: سیروانە ماڵم. هۆنراوەی: وەرگیراو. وتنی کۆرس. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم، گۆرانی: دانشتن. وتنی: کۆرس. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم. ٤- هەڵەبجە: ئۆپەرێتی باخچەکەم. نوسینی: ئارام. دەرهێنانی: ئەسمەر سەفەر. یاریدەدەری دەرهێنەر: هەڵاڵە عومەر سەعید. هۆنراوە: ئارام. ئاواز و مۆسیقا: جیهانگیر جەلال. هەروەها ئۆپەرێتی مافی منداڵ و گۆرانی لە شاری شەهیدانین. ٥- باخی میر: گۆرانیی وەرزەکان. هۆنراوەی: وەرگیراو. ئاواز و مۆسیقا. ئیحسان کەریم. ڕاهێنان: م. ئیسر جهان، تابان محەممەد. ٦- پەریان: ئۆپەرێتی: قەڵەمی ڕەنگاوڕەنگ. نوسینی: ئەحمەد محەممەد. ئامادەکردن و دەرهێنانی: هەردی هادی. ڕاهێنان: شەهلا مەحمود. ئارایشت: هاوار عەلی مەردان. جلوبەرگ: سەحەر حەیدەر. ٧- خورماڵ: گۆرانیی پشیلە. هۆنراوە: وەرگیراو. ئاواز و مۆسیقا: فازیڵ محەممەد عەبدولکەریم. ڕاهێنان: م. هودا حەمەسەعید، نەشمیل ساڵح، گۆرانی باخچەی خورماڵین. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم. ئۆپەرێتی میوەکان: وەرگیراو. ئامادەکردنی: عەبدوڵا حەکیم. ٨- بینایی: تۆنەکانی مۆسیقا: هۆنراوەی وەرگیراو. وتنی: ساڤۆ سەلام. ئاواز و مۆسیق: ئیحسان کەریم. ٩- سایەی تایبەت: گۆرانیی وەرزەکان. هۆنراوەی: هاودەنگ. مۆسیقا: ڕێناس عەلی. وتنی: پەریا موزەفەر. نواندنی: شایستە، گۆرانی تەمەنم پێنج ساڵە. هۆنراوە: هاودەنگ. مۆسیقا: ڕێناس. وتنی: شایان بێستون. نواندن. ئاتیا لقمان.

قەڵای ڕەزێنە شوێنەوار

کەوتووەتە سنوری گوندی (گوڵپ) و لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە شارۆچکەی (بیارە)یە و لەسەر ڕێگەی (گوڵپ نارنجڵە)یە. لەشێوەی گردێکی شوێنەواریدایە. ڕووبەرەکەی (٣٠٠م)ە. پاشماوەی قەڵاکە دیارە. هیچ کارێکی هەڵکۆڵینی بۆ نەکراوە. بەپێی هەڵسەنگاندن و بەراوردکردن، بۆ سەردەمی (ساسانی) دەگەڕێتەوە. بەپێی ئەوەی، کە لە نزیک قەڵاکەدا سەری ڕم و نوکی تیر دۆزراوەتەوە، دیارە، کە قەڵایە بۆ مەبەستی سەربازی بەکار هاتووە.