قەڵای ڕەزێنە شوێنەوار
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتووەتە سنوری گوندی (گوڵپ) و لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە شارۆچکەی (بیارە)یە و لەسەر ڕێگەی (گوڵپ نارنجڵە)یە. لەشێوەی گردێکی شوێنەواریدایە. ڕووبەرەکەی (٣٠٠م)ە. پاشماوەی قەڵاکە دیارە. هیچ کارێکی هەڵکۆڵینی بۆ نەکراوە. بەپێی هەڵسەنگاندن و بەراوردکردن، بۆ سەردەمی (ساسانی) دەگەڕێتەوە. بەپێی ئەوەی، کە لە نزیک قەڵاکەدا سەری ڕم و نوکی تیر دۆزراوەتەوە، دیارە، کە قەڵایە بۆ مەبەستی سەربازی بەکار هاتووە.
سەرچاوەکان:
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٢٢ی ٣ی ٢٠٢٣.
- دەگاو گوڵپی، هیدایەت حسین، چاپی یەکەم، سلێمانی، ٢٠١٣، ل٢٩.
- شوێنەوارەکانی شارەزوور، نەوشیروان عەزیز محمد، چاپی یەکەم، چاپخانەی تاران، ٢٠١٧، ل١٥٠.
- المواقع الاثریە فی العراق، مدیریە الاثار العامە، بغداد، ١٩٧٠، ل٣٤٣.
ئامادەکردنی: یوسف باقی عەبدولقادر