قەڵای ڕەزێنە شوێنەوار
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەشیشی سەروو) لە نێوان گوندەکانی (دەرەشیش و تاوێرە). ڕووبەرەکەی (٢٠٠م)ە. شوێنەوای قەڵاکە دیارە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. بەپێی ئەوەی، کە لە نزیک قەڵاکەدا سەری ڕم و نوکی تیر دۆزراوەتەوە، دیارە، کە قەڵایە بۆ مەبەستی سەربازی بەکارهاتووە. بەپێی هەڵسەنگاندن و بەراوردکردن بۆ سەردەمی (ساسانی) دەگەڕێتەوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئەمیر محەممەد کەریم دەرەشیشی)، لەدایکبوو: ١٩٧٤، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢١ی ٣ی ٢٠٢٣.
- شوێنەوارەکانی شارەزوور، نەوشیروان عەزیز محمد، چاپی یەکەم، چاپخانەی تاران، ٢٠١٧، ل١٩٤.
- المواقع الاثریە فی العراق، مدیریە الاثار العامە، بغداد، ١٩٧٠، ل٣٤٣.
ئامادەکردنی: یوسف باقی عەبدولقادر