حاجی محەممەد بامۆکی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
ساڵی ١٩٥٩ لە هەڵەبجە کراوەتەوە. فەرەج عەبدوڵا ساڵح (فەرەجی مام عەبۆل ١٩٤٢-١٩٨٨) ئەمین مەکتەبەی بووە. بە کرێ لە خانووی مامۆستا (ئەحمەدی حەمەی ڕەشیدەفەنی)دا بووە. دەرگاکەی بە تەنیشت قوتابخانەی سدق و دیواری نادیی فەرمانبەرانەوە بووە. پاشان میریی لە ساڵی ١٩٦٢دا و لەسەر ڕووبەری (١٠٠٠م٢) لە گەڕەکی پیرمحەممەد، تەلارێکی بۆ دروستکرد، تا ١٦ی ٣ی ١٩٨٨، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ڕوناکبیری بووە، بە هەزاران خەت و دەستنوس و کەشکۆڵی زانایان و مەدرەسە ئایینیەکانی ناوچەکەی لێبووە. لە کیمیابارانەکەدا کۆماری ئیسلامی ئێران وەک دەستکەوتی جەنگ، دەستی بەسەر نزیکەی ١٥٠٠٠ سەرچاوەدا گرت و گواستیەوە بۆ ئێران. ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن (حاجی محەممەدی بامۆکی)یەوە دروستکراوەتەوە. لە ئێستادا نزیکەی ٧٠٠٠٠ هەزار کتێب و گۆڤار و نامیلکەی تێدایە. هۆڵی پێشوازی و خوێندنەوە و ڕاڕەوی دانانی ڕەفەی کتێب و ژووری بەڕێوەبەر و کارگێڕی و پێداویستییەکانی تێدایە. لەگەڵ دەوامی بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکانی هەڵەبجەدا.
سەرچاوەکان:
- هەڵەبجە یادەوەریی و شارستانێتی، محەممەد غەفور شەریف، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠٢٢، ل١٧٥.
- ڕاپۆرتێکی (فەرحان حەمەخان هەورامانی) بۆ دەنگی ئەمریکا، لەدایکبوو: ١٩٩٠، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: ڕۆژنامەوان، لە ١ی ١١ی ٢٠٢١.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم