بیارە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانە، مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ٨ى ١٠ى ٢٠١٠، یەکەم بەڕێوەبەری (جیهاد تاهیر حەمەعەلی) بووە، تا ٢٩ى ٩ى ٢٠١٧ بەردەوامبووە، پاشان (وەرزێر عومەر جافر) دەبێتە بەڕێوەبەر و تا ئێستاش بەردەوامە. ئەم فەرمانگەیە لە دوو هۆبە پێکهاتووە، کە بریتین لە هۆبەکانی: کارگێری، بەشی منداڵان، دوو فەرمانبەری میلاکیان هەیە. بینای کتێبخانەکە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن دەزگای خێرخوازی ئەمریکییەوە دروستکراوە، ڕووبەری بینای فەرمانگەکە (١٥٠م٢)یە، لە یەک نهۆم پێکهاتووە. دەکەوێتە گەڕەکی (ملەی چنار) لە شارۆچکەی بیارە، ئیش و کاری فەرمانگەکە بریتییە لە ڕێکخستن و تۆمارکردنی کتێب و پێدان و وەرگرتنەوەى بە هاوڵاتیان و خوێنەران.
سەرچاوەکان:
- داتا و زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتیی شارۆچکەی بیارە، لە ٢٧ى ٥ى ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (وەرزێر عومەر جافر)ی بەڕێوەبەری کتێبخانەى بیارە، لە دایکبوو: ١٩٨٦، بڕوانامە: دبلوم، لە ٢٩ى ٩ى ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: جەوهەر عەزیز ئەحمەد