تەوێڵە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
کتێبخانەیەکی حکومییە. سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانە، مێژووی دروستبوونی بۆ ساڵی ٢٠٠٤ دەگەڕێتەوە. بیناکەی لەسەر ڕووبەری (٢٥٠م٢) دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی پشت حەوز لە شارەدێی (تەوێڵە). یەکەم بەڕێوەبەری (ناسر عەبدوڵا محەممەد کەریم) بووە، تا ١٢ى ١ى ٢٠١٩ بەردەوامبووە، پاشان (شیروان مەحمود عەبدولڕەحیم) دەبێتە بەڕێوەبەر و تا ئێستاش بەردەوامە، هەشت فەرمانبەری میلاکیان هەیە، لە بینای حکومیدا دەوامدەکەن. ڕووبەری بینای فەرمانگەکە (٣٠٠م٢)یە، لە دوو نهۆم پێکهاتووە. دەکەوێتە گەڕەکی پشتی حەوز (هانەمڵکشا) لە شارەدێی تەوێڵە، ئیش و کاری فەرمانگەکە بریتییە لە خزمەتکردنی خوێنەران و قوتابیان و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا.
سەرچاوەکان:
- سەردانی ئامادەکاران بۆ (کتێبخانەی گشتیی تەوێڵە) لە ١٣ی ١١ی ٢٠٢٢.
ئامادەکردنی: جەوهەر عەزیز ئەحمەد,د. ڕێباز لوقمان مستەفا