وێشەڵان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10
کەوتووەتە نێوان گوندەکانی (هاوار) و (دەرەتوێ). سنوری هەردوو گوندەکە لەیەکتر جیادەکاتەوە. کانی (وێشەڵان) لەبەردەمیدا هەڵدەقوڵێت، کەلی (تەپەچەرمو) کەوتووەتە باشوریەوە، ئەم شاخە لە گوندی (هاوارەکۆنی) جیادەکاتەوە. بەرزییەکەی (١١٩٢م)ە لە ئاستی دەریاوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ سەعدەدین ئەمین محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سەرکەوت سیفور فەرەج)، لەدایکبوو: ١٩٧٧، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید