وێشەڵان
کەوتووەتە نێوان گوندەکانی (هاوار) و (دەرەتوێ). سنوری هەردوو گوندەکە لەیەکتر جیادەکاتەوە. کانی (وێشەڵان) لەبەردەمیدا هەڵدەقوڵێت، کەلی (تەپەچەرمو) کەوتووەتە باشوریەوە، ئەم شاخە لە گوندی (هاوارەکۆنی) جیادەکاتەوە. بەرزییەکەی (١١٩٢م)ە لە ئاستی دەریاوە.
تەپەچەرموو
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتوێ). نزیکەی (١١٩٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێت بەسەر چەم و گوندی (هاوارەکۆن)دا. وەک سەیرانگایەک و هەوارگەیەک وایە. (٢٧٤م) لە ڕێگای سەرەکی گوندەکەوە بە ئاڕاستەی باشور هەڵکەوتووە. چەند ئەشکەوتێکی تێدایە. لە گوندی (هاوارەکۆن)دا پێیاندەوترێت (کەورگە ڕەش) و هەردوو ناوەکە بۆ ئەم شاخ و کەلە بەکاردێت.
چایخانەکە
کەوتووەتە سەر شاخی شنروێ. ڕێگەی هاتوچۆی خەڵکی گوندەکانی هاوار و هاوارەکۆن و دەرەتوێ بووە بۆ عەبابەیلێ و هەڵەبجە. (١٥٨٤) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لەو شوێنەدا چایخانەیەک هەبووە. کەلێکی بەرزە. دەڕوانێت بەسەر شاری هەڵەبجە و دەشتی شارەزوور. لە خۆرئاوا وە چەم و دۆڵەکانی گوندەکانی هاوار و گریانە و دەرەتوێ و هاوارەکۆنە. لە خۆرهەڵاتی، سێ ڕیانێکی خۆڵی تێدایە. ڕێگای سەربازی بوون لە جەنگی (عێراق و ئێراندا) دروستکراون و یەکیان لە عەبابەیلێوە دێت و دابەشدەبێت بۆ یاڵی ئەشکەوڵ و کەلی شنروێ و دۆڵی ڕەش.