کەریمۆک
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
فلمساز و ڕۆژنامەوان و شانۆکار و نوسەرە. ناوی کەریمۆک غەفورە. ساڵی ١٩٧٢ لە هەولێر لەدایکبووە. ماستەری لە سینەمادا بە دەستهێناوە. وەک دەرهێنەر و سیناریست لە دەیان فلیمی دیکۆمێنتاریدا بەشداربووە. لەوانە فڕین لە هەورامان ٢٠٠٤. لە چەند فلیمی درێژدا یاریدەدری دەرهێنەر بووە، وەک ئەکتەریش لە دەیان شانۆ و فلمدا کاری نواندنی کردووە. وەک فۆتۆگرافەر چەندین پێشانگای لە شارەکانی کوردستان کردووەتەوە. پێنج کتێب و چەندین نامیلکەی چاپکردووە. وەک سەرنوسەر و سکرتێری نوسین و دەستەی نووسەران لەم گۆڤار و ڕۆژنامانەدا کاری کردووە: فلیمی تاوی هونەر، سپێدە، ئاڵای ئازادی، ئەمڕۆ. مامۆستایە لە کۆلێژی هونەری زانکۆی سلێمانی.
سەرچاوەکان:
- دەلیلی ڤێستیڤاڵی پیشاندانی کورتە فیلمی کوردی. وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە لە ٢٦ بۆ ٢٨ی ٢ی ٢٠٠٤ لە هۆڵی ئەحمەدموختار لە هەڵەبجە.
- دەلیلی هەندێ لە بەرهەمەکانی ناوبراو.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (جەمال محەممەد "ئازاد سەوزە")، لەدایکبوو: ١٩٦٣، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ٧ی ٢ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: ئازاد سەوزە