ئەبوبەکر ساڵح ئەحمەد
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-16
ساڵی ١٩٨٨ لەدایکبووە. قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە و بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکان لە سلێمانی تەواوکردووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی فلیمسازی لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. لەگەڵ عومەری برای بەشداری لە ڕێکخراوی ژینگەی هەڵەبجەدا کردووە و کاریان لە کۆکردنەوەی پاشماوەی چەکی کیمیایی و سپاردنی بە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە کردووە. لە سەوزکردنی کۆڵانەکانی شار و ناوەندەکانی خوێندن، ڕەنگکردنی هەندێک لە شوێن و شەقامەکانی شار بەشداربووە. پێنج کورتە فلیمی نوسیوە لە فلیمەکانی (پەرژین، نهۆمی هەشتەم، خەونێک، کەژان، زەوی سەخت و ئاسمان دوور، سەگی پشدەر، سەگی کورد و شێری کیسۆپۆتامی، ١٩٨٨) بەشداریکردووە.
سەرچاوەکان:
- دەلیل و پروشەری نماییشی هەندێک لە فلیمەکان.
- گفنوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ئەبوبەکر ساڵح ئەحمەد)، لە ٢٨ی ١٢ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم