ڕەحیمی زەبیحی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
سینەماکار، ئەکتەر، نوسەری شانۆ و فلیم و دەرهێنەرە. ناوى (ڕەحیم کوڕی مستەفا زەبیحی)يە. ساڵی ١٩٧١ لە شاری (بانە)ی خۆرهەڵاتى کوردستان لەدایکبووە. ئەزموونی ٢٠ساڵ کاری سینەمایی هەیە. چەندین فلیمی بەرهەمهێناوە. دەرهێنەری زنجیرە درامای (ماڵەکەی مەعرووف)ـە. بەشداری چەندین فیستیڤاڵی ناوخۆیی ئێران و دەرەوی کردووە و چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە. چەند جارێک سەردانی هەڵەبجەی کردووە و دوو فلیمی لەسەر هەڵەبجە و کارەساتی کیمیابارانکردنى بەناوەکانی (ئەو هەنارەی با نەیخنکاند) و(ئەو ڕۆژەی بابا نۆئیل گریا) بەرهەمهێناوە. ساڵی ٢٠١٨ (لەگەڵ کاروان زەبیحی برایدا بووە) به ڕووداوی هاتوچۆ کۆچیدواییکردووە.
سەرچاوەکان:
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ڕەحیمی زەبیحی) لە کاتی نمایشی فلیمی (ئەو ڕۆژەی بابانۆیل گریا)، لە ١٠ی ٨ی ٢٠١٠.
- مەراسیمی ماتەمینی و پرسەی زەبیحی لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، لە ٨ى ١٢ى ٢٠١٨.
- بەشداری ئامادەکار لە فیلەکاندا.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم