کەریم بەگ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 113

بەڕێوەبەری ناحیە

یەکەم بەڕێوەبەری شارۆچکەی خورماڵە. ناوی (عەبدولکەریم محەممەد فوئاد بەگی قادر پاشا)یە. ساڵی ١٩٠٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. بنەماڵەکەیان بە (قەناس) ناسراون، کە دەستەڵاتداری سەردەمی بابانەکان و عوسمانی بوون و ئەندامانیان لە سەدەی نۆزدەدا پۆستی گرنگیان لە دەوڵەتی عوسمانی بەدەستهێناوە. ساڵی ١٩٢٦ وەک یەکەم بەڕێوبەری ناحیەی خورماڵ دامەزراوە و تا چەند ساڵێک لە پۆستەکەی ماوەتەوە. باوکی هەریەک لە نوسەرانی گەورە (د. کەمال فوئاد، د. جەمال فوئاد و د. ئیحسان فوئاد)ە. ساڵی ١٩٦٩ لە شاری سلێمانی کۆچیدواییکردووە.

سەرچاوەکان:

  1. نامەیەکی (سەرچڵ یونس) بۆ ئامادەکار، لەدایکبوو: ١٩٨٤، پیشە: مامۆستا، لە ٢٨ی ٩ی ٢٠٢٣.
  2. خورماڵ لێکۆڵینەوەیەکی سۆسیۆ ئەنثرۆلۆجیی، ئیبراهیم حاجی زەڵمی، بەرگی یەکەم، چاپەمەنی سیما، ٢٠٠٨، ل٦٠.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

حەمید بارام حەمەحسێن بارام

بەڕێوەبەری شارۆچکەی بیارەیە. ساڵی ١٩٧٧ لە (ڕومادی) لەدایکبووە. تا قۆناغی ئامادەیی لە سلێمانی خوێندوە. کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. ماوەی ١٠ ساڵ پارێزەریی کردووە. وەک نوسەر لە ڕادیۆی نەوا کاریکردووە. بە شێوەی خۆبەخش لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کەمئەنداماندا کاریکردووە. لە ١١ی ٥ی ٢٠١٥ بووە بە بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە و تا ئێستا بەردەوامە. جگە زمانی دایکیی، عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەری ناحیە

سمکۆ سالار

ناوی (سمکۆ سالار موشیر)ە. ساڵی ١٩٧٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری هەڵەبجە خوێندووە. بەکالۆریۆسی لە یاسادا لە کۆلیژی یاسا و ڕامیاری لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. دەرچووی خولی ئەفسەرانە. لە بواری یاساو کارگێڕیدا ٢٢ ساڵ خزمەتی هەیە. وەک بەڕێوەبەری ناحییەکانی (بیارە، خورماڵ، بەمۆ) و چەند جارێکیش وەک قایمقامی هەڵەبجە بە وەکالەت پۆستی هەبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. لە ئێستادا(٢٠٢٤) بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆیە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەری ناحیە

عەبدوڵا عادل ئال قازی

بەڕێوەبەری شارەدێی خورماڵە. لە خێزانی (ئال قازی)ی بەناوبانگن بە زانست و خواپەرستی. ساڵی ١٨٩٣ لە شارى سلێمانی لەدایکبووە و خوێندنی سەرەتایی لەوێ تەواوکردووە، قوتابخانەی (ڕوشديیەی سەربازیی) لە بەغداد خوێندووە. دواتر کۆلێژی مافی تەواوکردووە و ساڵی ١٩٢٧ بووە بە بەڕێوەبەری شارەدێی (عەزیزیە). دواتر لە ساڵى ١٩٤٦ کراوە بە بەڕێوەبەری شارەدێی خـورماڵ و چەند شارەدێیەکی تریش.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەری ناحیە

فەرەیدون مەحموود ڕەسول

ساڵی ١٩٧٥ لە شاری پێنجوێن لەدایکبووە و هەر لەوێ قۆناغەکانی خوێندنی تەواوکردووە. بەکالۆریۆسی لە یاسا و لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. لەچەند فەرمانگە و ناوچەیەکی کوردستان خزمەتیکردووە. چەند پۆستێکی بینیوە، لەوانە (محقق عدل) لە دادگای بەرایی پێنجوێن، لێپرسراوی بەشی یاسا لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی، لەماوەی جیاجیادا لە گەرمک، زەلان، سیتەک، خورماڵ بەڕێوەبەری ناحیە بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. لەئێستادا بەرێوەبەری ناحیەی خورماڵە و لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەری ناحیە

ناصر ئەحمەد غەفور

بەڕێوەبەری شارۆچکەی (بیارە)یە. ساڵی ١٩٦٤ لە بیارە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە بیارە و خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە و وەک مامۆستا دامەزراوە. وەک بەڕێوەبەری قوتابخانەی بیارە خزمەتیکردووە. ساڵی ١٩٩٦ تا ٢ی ٣ی ٢٠٠٣ بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بووە. بە هۆکاری گۆڕانکاری و ڕوداوەکان لەو کاتەدا دوورخراوەتەوە و خانەنشین کراوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەری ناحیە

هێمن حەمەحسەین

بەڕێوەبەری شارۆچکەی (سیروان)ـە. ساڵی ١٩٨٦ لە گوندی (کانی شێخ) لەدایکبووه. بڕوانامەی‌ بەکالۆریۆسی لە یاسا لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠١١ تا ئێستا بەرێوەبەری ناحیەی سیروانە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەری ناحیە