شێخ جەمال نەقشبەندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
بەڕێوەبەری شارۆچکەی (خورماڵ)ـە. ناوی (شێخ جەمال کوڕی شێخ کەمالەدین کوڕی شێخ نجمەدین کوڕی شێخ عومەری بیارە)یە. ساڵی١٩٣٠ لە شارۆچکەی بیارە لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتای لەبیارە و ناوەندی لە هەڵەبجە و ئامادەیی لە بەغداد تەواوکردوە. کۆلێژی حقوقی لە زانکۆ خوێندووە. لە وەزارەتی ناوخۆ دامەزراوە. ساڵی ١٩٧٠ بووە بە بەڕێوبەری شارۆچکەی خورماڵ و تا ساڵی ١٩٧٥ ماوەتەوە. لەسەردەمی ئەودا جادەی ئەحمەدئاوا - زەڵم نۆژەنکراوەتەوە. پڕۆژەی ئاوی خورماڵ جێبەجێکراوە. بۆ یەکەمجار تۆڕی کارەبا گەیەنراوەتە خورماڵ، قوتابخانەی ناوەندی کراوەتەوە. بەهۆی هەڵوێستی نیشتمانپەروەرییەوە ساڵی ١٩٧٥ دوورخراوەتەوە بۆ سەماوە و دواتر گەڕاوەتەوە سلێمانی و کاری پارێزەری کردووە و زۆر سەرکەوتوو بووە ماوەی شانزە ساڵ پارێزەر بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٩٤ کۆچیدواییکردووە، لە سلێمانی بەخاکسپێرراوە.
سەرچاوەکان:
- خورماڵ لێکۆڵینەوەیەکی سوسیۆ ئەنترۆلۆجییە، ئیبراهیم حاجی زەڵمی، بەرگی یەکەم، چاپخانەی سیما، سلێمانی، ٢٠٠٨، ل١٢.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ئازاد جەمالەدین کەمالەدین)، لەدایکیوو: ١٩٦٢، بڕوانامە:ماستەر، پیشە: مامۆستای زانکۆ، لە ١ی ٤ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: سەرچڵ یونس عبدالکریم