دانا نوری محەممەد
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
ناوی (دانا نوری محەممەد عەلی)یە، ساڵی ١٩٧٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووه. تا قۆناغی ئامادەیی له سلێمانی تەواوکردووه. کۆلێجی یاسای لە زانکۆی سەڵاحەدین تەواوکردووە. بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە. ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٠ بەڕێوبەری ناحیەی خورماڵ بووە. پێشتریش بەڕێوبەری ناحیەی قەرەداغ بووە. لە ئێستادا خانەنشینە و لە وڵاتی بەریتانیا دەژی. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.
سەرچاوەکان:
- خورماڵ لێکۆڵینەوەیەکی سۆسیۆئەنسرۆپۆلۆجی، ئیبراهیم حاجی زەڵمی، چاپی یەکەم، چاپخانەی سیما، سلێمانی، ٢٠٠٨، ل١٢.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (دانا نوری محەممەد)، لە ١٦ی ٤ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: سەرچڵ یونس عبدالکریم