شیکردنەوەیەکی جوگرافی مەترسییە جيۆمۆرفیەکان لە ناحيەى سيروان و ڕێگەکانی چارەسەرکردنیان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
لێکۆڵینەوەی خوێندکار (هێمن کەمال حەمەئەمین)ـە، ساڵی ٢٠٢٤ نوسراوە و بەمەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا لە زانستی جوگرافیادا، پێشکەش بە زانکۆی سۆران کراوە. لێکۆڵینەوەکە بەسەر چوار بەشدا دابەشکراوە. بەشی یەکەم بۆ سيما سروشتيیەکانى ناحيەى سيروان وەک (پێکهاتەی جیۆلۆجی و بەرزی و نزمی و ئاڕاستەی لێژی و ئاووهەوا و ڕووپۆشى ڕووەکى و خاک و کاریگەرييان لەسەر دروستبوونى مەترسیيە جيۆمۆرفيیەکان تەرخانکراوە. بەشی دووەم تايبەتە بە پڕۆسە مۆرفۆ (تێکتۆنى، ئاووهەوايى، دايناميکى، مرۆيى)یەکان و ئەو شێوە جيۆمۆرفیيانەى، کە لە ئەنجامى ئەو پڕۆسانهدا دروستدەبن. بەشی سێیەميش تايبەتمەندیيە هايدرۆلۆجى و مۆرفۆمەترییەکانى ناحيەکە شيکراونەتەوه و کاريگەرييان لەسەر دروستبوونى مەترسیى لافا و ڕاماڵينى خاک خراوەتەڕوو. بەشی چوارەم تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی مەترسیيە جيۆمۆرفيیەکان، ئەمەیش بە پشتبەستن بە چەند مۆدێلێکى نوێ لە ڕێگەى سيستمى زانياریيە جوگرافيیەکانەوە و دانانى ڕێگەچارەى پێويست بۆيان.
ئامادەکردنی: هێمن کەمال حەمەئەمین