شانى چاڵە ماسيیەکه
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتووەتە خۆرئاواى گوندى (ئيمامى زامن) و کيلۆمەترێک لە گوندەکەوە دوورە، ئەم جێگەيە شانێکى تەختان بووە و کەوتووەتە کەنارى دەرياچەى دەربەنديخان و لەڕابردوودا وەک وێستگە و بازاڕچەيەک، کڕيارى تەواوى شارەکانى کوردستان و عێراق ماسيیان لێ کڕيووە و لەو جێگايە باريانکردووە و هەناردەى بازاڕى شارەکانيان کردووه و بەلەمەوان و ماسيگرەکانيش لەم شوێنەدا ماسيیەکانيان ساغ کردووەتەوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ(ساڵح کەريم مەحموود)، لەدايکبوو: ١٩٦١، پیشه: جوتیار، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (فاروق حەمەسەعید عەبدوڵا)ی ئەنجومەنی گوندی (ئیمامی زامن)، لەدايکبوو: ١٩٧٧، ئاستی خوێندن: سەرەتايى، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی ئیمامی زامن