دوایین کەزی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
بەڵگەفلمێکی سینەماییە، بەرهەمی لیژنەی داکۆکی لە مافی کیمیابارانی سەردەشتە. باس مەرگەساتی کیمیابارانی سەردەشت و شەهیدانی ٧ی پووشپەڕ دەکات، لە زاری قوربانییەکان و تاقانە و بنەماڵەی شەهیدەکانەوەیە. لە دەرهێنانی محەممەد هەمزەپوور و وێنەگری سادق مەحموودزادەیە. وەک هاوبەشی و پەیوەندی نێوان کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و لیژنەی داکۆکی لە مافی کیمیابارانی سەردەشت، بە هاوبەشی کۆمەڵەی قوربانیان و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە، لە یادی ٣٧ ساڵەی کیمیابارانی سەردەشت لە هۆڵی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە، لە ٢٧ی ٦ی ٢٠٢٤ نمایشکراوە و بۆ یادی ٣٧ ساڵەی کیمیبارانی هەڵەبجەش لە ١٧ی ٣ی ٢٠٢٥ لە زانکۆی سلیمانی نمایشکراوەتەوە.
سەرچاوەکان:
- ئامادەبوونی ئامادەکار لە پیشاندانی فلیمەکەدا.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (لوقمان عەبدولقادر محەممەد ڕۆستەم)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: ئامادەیی، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیاباران، لە ٢٥ی ٦ ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ دەرهێنەر (محەممەد هەمزەپوور)، لەدایکبوو: ١٩٨٧، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: کارناسی سینەما، له٢٧ی ٦ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم