هونەرمەندانی شێوەکار
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
پێشانگایەکی شێوەکاریی هاوبەشی هونەرمەندانی شێوەکاریی هەڵەبجەیە. وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە یادی ٢٥ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، لە ١٦ى ٣ى ٢٠١٣ و ڕۆژانی دوایی، لە گەلەری شێوەکاریی هەڵەبجە کردوویەتیەوە. بەسەرپەرشتی (ئەریوان سەڵاح، ئاودێر عوسمان، حەسەن موراد) و فۆتۆ (سەلام حاجی عەلی). هەر هونەرمەندە و بە تابلۆیەک بەشداربووە. بەشداران: (ئیبراهیم زۆراب، بەختیار هەڵەبجەیی، ژیان مەحموود، پێشەوا جەلال، حامید ئەحمەد، حەسەن موراد، ژینۆ داود، سالار باقی، سەلمان ک. خەسرەو، شەهێن ئەبوبەکر، ساحیب، عەبدوڵا میرزا، کۆسار ڕەشید، لەمیا حسێن، محەممەد فەتاح، مەریوان زەندی، نیان جەمال، نەوشیروان عەلی، نیان مەحموود، هاوار عەلی مەردان، هاوژین عبدالواحد، هاوسەر سەفەر، هاوکار ساحب، هەرێم جەمال، هونەر ساحیب، ئەریوان عەبدولڕەحمان، ئاودێر عوسمان، ئەریوان سەڵاح، ئەمجەد جەمال، ئیسماعیل حەسەن، عەبدولڕەحمان میرزا، فەخرەدین سەلیم، مامۆستا حەمەفەرەج، مەهدى هەورامی، هەدیە ڕەئوف).
سەرچاوەکان:
- دەلیلی تابلۆکان.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (هونەر ساحیب کەریم)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٥ی ٢ى ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئیبراهیم زۆراب غەفور)، لەدایکبوو: ١٩٨١، بڕوانامە: ماستەر، پیشە: مامۆستا، لە ٢٠ى ٢ى ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم