ئەزموونێک لە دەستپێکدا

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-13


لاپەڕەی 573

پێشانگا

پێشانگایەکی هاوبەشە. ئۆفیسی هەڵەبجەی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان ١-٢ی ١٠ی ٢٠١١ لە باخچەی سەنتەر بۆ ژمارەیەک خوێندکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەی کردووەتەوە. بەشداربووان: (ئوسامە نەوزاد، مروان هادی، هاوژین سەلام، واژام ناسر، ڕابەر حەیدەر، ماجد جەمال، زانا سدیق، شڤان عوسمان، ئەیوب باقی).

سەرچاوەکان:

  1. دەلیلی پێشانگاکە.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ هونەرمەند (هونەر ساحیب کەریم)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، ١٩ی ٢ی ٢٠٢٣، لە پەیمانگای هونەرەجوانەکان لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

10

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

بەرهەمە شێوەکارییەکانی ٢٧ ساڵەی کیمیاباران

ئەو بەرهەمە هونەرییانەن، کە بە شێوەی پێشانگای گشتی و هاوبەش یان تایبەتی هونەرمەندان . زەمزەم عەبدولکەریم: تاقانەی بەجێماوی کیمیابارانی هەڵەبجە. عەلی تازەدێیی. زانیار حەمەنووری. لە ١٧و ١٨ی ٣ی ٢٠١٥ لە گۆڕەپانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە نمایشیانکردوون‌. لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان: هاوژین عەبدولواحید، عەبدولڕەحمان میرزا، ئەمجەد جەمال، پێشەوا جەلال، زانا سدیق.

چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی (٢٧)ساڵەی کیمیاباران

چەند پێشانگایەکی تایبەت و گشتین، لەبیست و حەوتەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، وەک چالاکیی نێو یادەکە کراونەتەوە. ئەوانیش: پشانگای تایبەتی (زەمزەم عبدالکەریم. تاقانەی بەجێماوی کیمیابارانی هەڵەبجە، عەلی تازەدێیی). پێشانگای فۆتۆگرافیی (زانیار حەمەنووری، سەنتەری نوێ بۆ فۆتۆگرافان). لیژنەی هەڵسەنگاندنی شێوەکاری: هاوژین عەبدولواحید، عەبدولڕەحمان میرزا، ئەمجەد جەمال، پێشەوا جەلال، زانا سدیق). سەرجەم پێشانگەکان لە گۆڕەپانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، ١٠ی سەرلەبەیانیی ١٧و١٨ی ٣ی ٢٠١٥ نمایشکراون.

ئەنفال لە هەڵەبجەبوو

پێشانگایەکی تایبەتی شێوەکارییە. بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە و تەلەفزیۆنی خاک، بۆ هونەرمەند (محەممەد فەتاح)یان کردووەتەوە. پێشانگاکە ١٣ى ٤ى ٢٠١٧ لە هۆڵی ئامادەیی کیمیاباران کراوەتەوە. کۆمەڵێک تابلۆی هونەرمەند خراوەتەڕوو، کە بەرهەمی ساڵی ٢٠١٦ هونەرمەندن.

ئیسلام سەدەفێک بۆ پاراستنی مرواری ئافرەت

پیشانگایەکی هاوبەشی جواننوسیی (سامان هادی، ئارام محەممەد)ە. بۆ نوسینی ئەو فەرموودانەی پێغەمبەر، کە ڕۆڵ و گرنگی و پێگەی ئافرەت دەردەخەن لە کۆمەڵگا و خێزاندا، بیست تابلۆی نوسینی فەرموودەکان بە پێوانەی ١٠٠سم بە ٧٠سمی تێدا خراوەتەڕوو. بیرۆکە و سەرپەرشتی: هونەر ساحیب، بە هاوکاری و لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی ئیقرا. لە ڕۆژی ٨ی ٣ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی (د. بەهادین) نمایشکراوە.

باخچەیەک بۆ ژیان

پێشانگای شێوەکارییە. لە بیست و دووەمین ساڵیادی ئەنفالدا، بەشی شێوکاریی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە، بۆ هاوخەمیی ئەنفال، بە دروشمی: (تاوانێک دژ بە کورد. تاوانێک دژ بە مرۆڤایەتی)، لەلایەن شێوەکاران (حەسەن موراد، حامید ئەحمەد، هونەر ساحیب، مەریوان زەندی)یەوە، لە دەروازەی شاری چەمچەماڵ لە ١٣ی ٤ی ٢٠١٠ پێشکەشکراوە.

بەرد

چالاکییەکی هونەرییە، لە بیست و یەکەمین ساڵیادی ئەنفالدا، پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە، بەسەرپەرشتی مامۆستایان (حەسەن موراد، حامید ئەحمەد، مەریوان زەندی، هونەر ساحیب، بەکر حەمەحسێن) بۆ (مەسعوود فایق، تاڤان ئەحمەد، بڕیار فاتح، ئاڤان حەیدەر، ئاراس جەمال، چرۆ کەمال، ئارێز نەورۆز، خەڵات باقی، بەیان عومەر، مەهاباد حەیدەر، ئەمین حەمەنووری، مەسعوود وەهاب، گەشین ئەحمەد)یان کردووەتەوە، لە ١٤ی ٤ی ٢٠٠٩ لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ پێشکەشکراوە.