پێشانگای شێوەکاریی پارێزگاکان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
پێشانگایەکی شێوەکارییە. وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چالاکیی وەرزش و هونەر، بەڕێوەبەرایەتیی چالاکیی هونەر، بۆ مامۆستایانی پەروەردی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، کەرکوک، ئیدارەی گەرمیان)، لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕێکیخستووە. لیژنەی ڕێکخستن: (شەونم فواد حەمید، هیمداد سالم ئیسماعیل، ڕێباز سەڵاح عمر، هەڵدێر مەحیەدین سادق). لیژنەی ڕاگەیاندن: (عەلی کازم جاسم، کارزان کانبی، شەماڵ حسێن عەلی). سەرپەرشتیاری گشتیی پێشانگا: لقمان جەوهەر. لە پارێزگای هەڵەبجە ئەم مامۆستا و هونەرمەندانە بە تابلۆکانیان بەشداربوون: (سەعید عابد محەممەد، شڤان عوسمان عەلی، فواد عەبدوڵا فەتحوڵڵا، هاوژین سەلام ڕەحیم، عوسمان حسێن محەممەد، بەڕێز ئەسکەندەر عەبدوڵا، سەیوان محەممەد عوسمان، ڕزگار عەبدولعەزیز، حامید ئەحمەد سادق، شەهێن ئەبوبەکر سەعید، عەبدوڵا میرزا فەرەج، زانا سدیق سەلیم، هاوژین عەبدولواحید هەمیرخان، هونەرساحب کەریم، ئیبراهیم زۆراب).
سەرچاوەکان:
- دەلیل و کتێبی چاپکراوی پێشانگاکە بە تابلۆکانەوە، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ٢٠١٩، ل٨١-٩٦.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سەیوان محەممەد عوسمان)، لەدایکبوو: ١٩٨٧، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٥ی ٢ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (هونەر ساحیب کەریم)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٢٠ی ٢ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئیبراهیم زۆراب غەفور)، لەدایکبوو: ١٩٨١، بڕوانامە: ماستەر، پیشە: مامۆستا، لە ٢٠ی ٢ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم