پێشانگای تایبەتی مامۆستایان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 578

پێشانگا

پێشانگایەکی تایبەتی شێوەکاریی مامۆستایانی هونەرە. چالاکیی هونەری لە یادی بیست و چوارەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ١٦ی ٣ی ٢٠١٢ لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران کردویەتییەوە. بەشداران (ئیسماعیل حەسەن، ئەمجەد جەمال، عەبدولڕەحان میرزا، ڕزگار محەممەد، عیزەت عەزیز، بێگەرد جەمیل، چنار خالد، هاوسەر سەفەر، لیزا فەرهاد، هاوار عەلی مەردان، هیوا مەحموود، حامید حەمەعەلی، نێرگز تەها، کاوە نووری، نەوشیروان عەلی، فەخرەدین سەلیم، ڕاز عەتا، پێشەوا جەلال، ئاژین محەممەد، ڕێژبن ئەبوبەکر، ڕوپاک فەتاح، شیلان حسێن). لیژنەی سەرپەرشتیار: ئیحسان کەریم، ئەمجەد جەمال، عبدلرەحمان میرزا، حەمید حەمەعەلی.

سەرچاوەکان:

  1. دەلیل و ڕێبەری پێشانگاکە.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ هونەرمەند (ئەمجەد جەمال محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٨٦، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عیزەت عەزیز موراد)، لەدایکبوو: ١٩٦١، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٥ی ٢ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

6

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

بەرهەمە شێوەکارییەکانی ٢٧ ساڵەی کیمیاباران

ئەو بەرهەمە هونەرییانەن، کە بە شێوەی پێشانگای گشتی و هاوبەش یان تایبەتی هونەرمەندان . زەمزەم عەبدولکەریم: تاقانەی بەجێماوی کیمیابارانی هەڵەبجە. عەلی تازەدێیی. زانیار حەمەنووری. لە ١٧و ١٨ی ٣ی ٢٠١٥ لە گۆڕەپانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە نمایشیانکردوون‌. لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان: هاوژین عەبدولواحید، عەبدولڕەحمان میرزا، ئەمجەد جەمال، پێشەوا جەلال، زانا سدیق.

چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی (٢٧)ساڵەی کیمیاباران

چەند پێشانگایەکی تایبەت و گشتین، لەبیست و حەوتەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، وەک چالاکیی نێو یادەکە کراونەتەوە. ئەوانیش: پشانگای تایبەتی (زەمزەم عبدالکەریم. تاقانەی بەجێماوی کیمیابارانی هەڵەبجە، عەلی تازەدێیی). پێشانگای فۆتۆگرافیی (زانیار حەمەنووری، سەنتەری نوێ بۆ فۆتۆگرافان). لیژنەی هەڵسەنگاندنی شێوەکاری: هاوژین عەبدولواحید، عەبدولڕەحمان میرزا، ئەمجەد جەمال، پێشەوا جەلال، زانا سدیق). سەرجەم پێشانگەکان لە گۆڕەپانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، ١٠ی سەرلەبەیانیی ١٧و١٨ی ٣ی ٢٠١٥ نمایشکراون.

ئەزموونێک لە دەستپێکدا

پێشانگایەکی هاوبەشە. ئۆفیسی هەڵەبجەی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان ١-٢ی ١٠ی ٢٠١١ لە باخچەی سەنتەر بۆ ژمارەیەک خوێندکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەی کردووەتەوە. بەشداربووان: (ئوسامە نەوزاد، مروان هادی، هاوژین سەلام، واژام ناسر، ڕابەر حەیدەر، ماجد جەمال، زانا سدیق، شڤان عوسمان، ئەیوب باقی).

ئەنفال لە هەڵەبجەبوو

پێشانگایەکی تایبەتی شێوەکارییە. بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە و تەلەفزیۆنی خاک، بۆ هونەرمەند (محەممەد فەتاح)یان کردووەتەوە. پێشانگاکە ١٣ى ٤ى ٢٠١٧ لە هۆڵی ئامادەیی کیمیاباران کراوەتەوە. کۆمەڵێک تابلۆی هونەرمەند خراوەتەڕوو، کە بەرهەمی ساڵی ٢٠١٦ هونەرمەندن.

ئیسلام سەدەفێک بۆ پاراستنی مرواری ئافرەت

پیشانگایەکی هاوبەشی جواننوسیی (سامان هادی، ئارام محەممەد)ە. بۆ نوسینی ئەو فەرموودانەی پێغەمبەر، کە ڕۆڵ و گرنگی و پێگەی ئافرەت دەردەخەن لە کۆمەڵگا و خێزاندا، بیست تابلۆی نوسینی فەرموودەکان بە پێوانەی ١٠٠سم بە ٧٠سمی تێدا خراوەتەڕوو. بیرۆکە و سەرپەرشتی: هونەر ساحیب، بە هاوکاری و لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی ئیقرا. لە ڕۆژی ٨ی ٣ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی (د. بەهادین) نمایشکراوە.

باخچەیەک بۆ ژیان

پێشانگای شێوەکارییە. لە بیست و دووەمین ساڵیادی ئەنفالدا، بەشی شێوکاریی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە، بۆ هاوخەمیی ئەنفال، بە دروشمی: (تاوانێک دژ بە کورد. تاوانێک دژ بە مرۆڤایەتی)، لەلایەن شێوەکاران (حەسەن موراد، حامید ئەحمەد، هونەر ساحیب، مەریوان زەندی)یەوە، لە دەروازەی شاری چەمچەماڵ لە ١٣ی ٤ی ٢٠١٠ پێشکەشکراوە.