پێشانگای پۆستەری مامۆستایان یەکەم

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 576

پێشانگا

پێشانگای گشتییە، بۆ نمایشکردنی پۆستەری مامۆسایانی هونەر. بەڕێوەبەرێتیی چالاکیی قوتابخانەکان بۆ باخچە و قوتابخانەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە، ناوبەناو دەیکاتەوە. بەشداران (لیزا فەرهاد. قوتابخانەی سازگار، زانا سدیق. قوتابخانەی شیرەمەڕ، ئاڵا محەممەد و چنار خەلیل قوتابخانەی شنروێ، عەبدولڕەحمان میرزا. قوتابخانەی ئاوێسەر، عیزەت عەزیز. قوتابخانەی عادیلەخانم، شیلان حسێن. قوتابخانەی نێرگز، ئەژی محەممەد. قوتابخانەی کیمیاباران، ئەسمەر سەفەر. باخچەی ساوایانی هەڵەبجە، میهرەبان ئەحمەد. قوتابخانەی زەردەهاڵ، فواد عەبدوڵا. قوتابخانەی تەپی سەفا، ئازاد عمر. قوتابخانەی مۆردانە، کاوە نووری. قوتابخانەی هەڵەبجەی کچان، لەیلا حەمەڕەشید. قوتابخانەی مەولەوی، هونەر حەمەعەزیز. قوتابخانەی تەوێڵە، هەرێم جەمال. قوتابخانەی پێشەنگی کوڕان، کوێستان ئەحمەد و کارزان حەمە عەلی و فریشتە عەلی. قوتابخانەی شەهیدانی خێڵی حەمە، ڕزگار حەمەڕەشید. قوتابخانەی شێخ حەمەمین، شنۆ فەخرەدین. قوتابخانەی کانی ئاسکان، هیدایەت عوسمان. قوتابخانەی شاهۆ، ئەمجەد جەمال. قوتابخانەی ئایندە، هاوسەر غەفار. قوتابخانەی ئەحمەدی خانی. ئیسماعیل حەسەن و کوێستان مەعروف. قوتابخانەی شەهید ئازاد هەورامی، بێریڤان غازی. باخچەی ساوایانی بینایی، هاوژین سەلام. قوتابخانەی بانیشار. مەسعوود فایق. قوتابخانەی بیارە، ڕێژین ئەبوبەکر. قوتابخانەی سازانی کچان. سەباح عومەر. قوتابخانەی سەڵاحەدین. شەرافەت حەمەڕەحیم. قوتابخانەی شەپۆل، ڕوپاک فەتاح. باخچەی ساوایانی خونچە. نیان عومەر. قوتابخانەی هەڵەبجە. شڤان عوسمان. قوتابخانەی عاموورە. پێشەوا جەلال. قوتابخانەی گردیگۆ. ئەحمەد عەلی. قوتابخانەی سیروان). لیژنەی پێشانگا: (ئیحسان کەریم، حمید حەمەعەلی، جیهانگیر جەلال، فازل محەممەد). لە ٢٨-٢٩ی ١ی ٢٠١٣ هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

سەرچاوەکان:

  1. دەلیلی پێشانگاو تابلۆکان بەچاپکراوی.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ هونەرمەند (ئەمجەد جەمال محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٨٦، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ هونەرمەند (جیهانگیر جەلال نادر)، لە دایکبوو: ١٩٧٧، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٥ی ١١ی ٢٠٢٢.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

9

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

بەرهەمە شێوەکارییەکانی ٢٧ ساڵەی کیمیاباران

ئەو بەرهەمە هونەرییانەن، کە بە شێوەی پێشانگای گشتی و هاوبەش یان تایبەتی هونەرمەندان . زەمزەم عەبدولکەریم: تاقانەی بەجێماوی کیمیابارانی هەڵەبجە. عەلی تازەدێیی. زانیار حەمەنووری. لە ١٧و ١٨ی ٣ی ٢٠١٥ لە گۆڕەپانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە نمایشیانکردوون‌. لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان: هاوژین عەبدولواحید، عەبدولڕەحمان میرزا، ئەمجەد جەمال، پێشەوا جەلال، زانا سدیق.

چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی (٢٧)ساڵەی کیمیاباران

چەند پێشانگایەکی تایبەت و گشتین، لەبیست و حەوتەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، وەک چالاکیی نێو یادەکە کراونەتەوە. ئەوانیش: پشانگای تایبەتی (زەمزەم عبدالکەریم. تاقانەی بەجێماوی کیمیابارانی هەڵەبجە، عەلی تازەدێیی). پێشانگای فۆتۆگرافیی (زانیار حەمەنووری، سەنتەری نوێ بۆ فۆتۆگرافان). لیژنەی هەڵسەنگاندنی شێوەکاری: هاوژین عەبدولواحید، عەبدولڕەحمان میرزا، ئەمجەد جەمال، پێشەوا جەلال، زانا سدیق). سەرجەم پێشانگەکان لە گۆڕەپانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، ١٠ی سەرلەبەیانیی ١٧و١٨ی ٣ی ٢٠١٥ نمایشکراون.

ئەزموونێک لە دەستپێکدا

پێشانگایەکی هاوبەشە. ئۆفیسی هەڵەبجەی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان ١-٢ی ١٠ی ٢٠١١ لە باخچەی سەنتەر بۆ ژمارەیەک خوێندکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەی کردووەتەوە. بەشداربووان: (ئوسامە نەوزاد، مروان هادی، هاوژین سەلام، واژام ناسر، ڕابەر حەیدەر، ماجد جەمال، زانا سدیق، شڤان عوسمان، ئەیوب باقی).

ئەنفال لە هەڵەبجەبوو

پێشانگایەکی تایبەتی شێوەکارییە. بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە و تەلەفزیۆنی خاک، بۆ هونەرمەند (محەممەد فەتاح)یان کردووەتەوە. پێشانگاکە ١٣ى ٤ى ٢٠١٧ لە هۆڵی ئامادەیی کیمیاباران کراوەتەوە. کۆمەڵێک تابلۆی هونەرمەند خراوەتەڕوو، کە بەرهەمی ساڵی ٢٠١٦ هونەرمەندن.

ئیسلام سەدەفێک بۆ پاراستنی مرواری ئافرەت

پیشانگایەکی هاوبەشی جواننوسیی (سامان هادی، ئارام محەممەد)ە. بۆ نوسینی ئەو فەرموودانەی پێغەمبەر، کە ڕۆڵ و گرنگی و پێگەی ئافرەت دەردەخەن لە کۆمەڵگا و خێزاندا، بیست تابلۆی نوسینی فەرموودەکان بە پێوانەی ١٠٠سم بە ٧٠سمی تێدا خراوەتەڕوو. بیرۆکە و سەرپەرشتی: هونەر ساحیب، بە هاوکاری و لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی ئیقرا. لە ڕۆژی ٨ی ٣ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی (د. بەهادین) نمایشکراوە.

باخچەیەک بۆ ژیان

پێشانگای شێوەکارییە. لە بیست و دووەمین ساڵیادی ئەنفالدا، بەشی شێوکاریی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە، بۆ هاوخەمیی ئەنفال، بە دروشمی: (تاوانێک دژ بە کورد. تاوانێک دژ بە مرۆڤایەتی)، لەلایەن شێوەکاران (حەسەن موراد، حامید ئەحمەد، هونەر ساحیب، مەریوان زەندی)یەوە، لە دەروازەی شاری چەمچەماڵ لە ١٣ی ٤ی ٢٠١٠ پێشکەشکراوە.