کەروێشکە تەنیاکە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12


لاپەڕەی 551

ئۆپەرێت

بەرهەمی باخچەی ساوایانی خونچەیە. نوسین و دەرهێنان و ئاواز و موزیک: یاسین عەلی (ڕێناس). یاریدەدەری دەرهێنەر: ئاوات یار ئەحمەد، شەپۆل خالد. ئەکتەرەکان: (سیما کەمال عەبدوڵا، دیدەن ئەمجەد، سۆما ئیحسان، سەمەر سابر، سۆفیا نیهاد، شەهریار ئەحمەد) بوون. سەرپەرشتیاری گشتی: بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید. جێبەجێکردن: دڵنیا حەمەساڵح. جلوبەرگ: ئاڵا محەممەد، دڵخواز عەبدولکەریم. میکیاج: ڕووپاک مەحموود. ئاواز و وتنی گۆرانییەکان: کاڵێ یاسین. تۆمارکردن: ستۆدیۆی گروپی موزیکی هەڵەبجە. لە یادی بیست و یەکەمین ساڵەی هەڵەبجەدا، لە ١٧ى ٣ى ٢٠٠٩ لە هۆڵی (ئەحمەدموختار) پێشکەشکراوە.

سەرچاوەکان:

  1. دەلیل و پروشەری ئۆپەرێتەکە.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ هونەرمەند (یاسین عەلی حسێن "ڕێناس عەلی")، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٩ى ٢ى ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

6

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

تا ئەبەد چاوەڕوانی

بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. نوسینی: یاسین عەلی (ڕێناس). دەرهێنانی: محەممەد جەزا. یاریدەدەری دەرهێنەر: ڕەهێڵ سەفادین. نواندنی: (پێشبین سدیق، محەممەد یاسین عەلی، شایی مسەشار مستەفا، سانا زانا سدیق، کیارا هیجران، ڤانیا ڕزگار عارف). بەڕێوەبەری شانۆ: شەوبۆ عەبدولقادر. موزیک: فازل محەممەد، جیهانگیر جەلال، ڕێناس. دەنگ: زانا سدیق. ئارایشت: شڤان عوسمان. جلوبەرگ: بەهار حەمەئەمین. کارگێڕی: حەمید حەمەعەلی. سەرپەرشتیاری گشتی: ئەمجەد جەمال. بەشداری فیستیڤاڵی ئۆپەرێتی پەروەردەی پارێزگاکانی هەرێمی لە ساڵی ٢٠١٩ی لە هەولێر کردووە.

سەوزە

یەکێکە لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆی منداڵانی نواندنی هەڵەبجە و تیپی مۆسیقای شنروێ. نوسین: فازیل قەساب و دەرهێنانی (کامەران ئەحمەد فەتاح) ئاواز و کارە مۆسیقییەکان: زۆربەی ئازاد ساڵح دایناون و حەوت دانەشیان فۆلکلۆرن، هەندێک لە شیعرەکان شیعری سەڵاحەڕەشە. بەشداربووانی ئۆپەرێتەکە: (فاتمە عەلی، ئەلوەن عەلی، چۆمان ڕەشید، فەلاح ڕەشید، شیلان حامد، هەڵاڵە عومەر، ڕزگار نووری، جەلال عوسمان، سەیوان عەلی، شنروێ ڕەئوف، فەرهەنگ حەمەمین، ڕەئوف عوسان، گەشاو حەمەڕەشید، عەدنان محەممەد، بەختیار(بەخەرەش)، ئاڵا محەممەد، گوڵزار مەجید، دیاری محەممەد، ئەڤین محەممەد، بەهار محەممەد، پەروین ڕەشید، کامەران نووری، دڵخۆش، شەوبۆ). دیکۆر: نزار نووری، ئەسغەر ڕەشید، عیزەت عەزیز. هاوینی ساڵی ١٩٨٣ بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ لە سەر شانۆی مەڵبەندی لاوان پیشکەشکرا. ساڵی ١٩٨٤ بەشداریی فیستیڤاڵی مۆسیقای دهۆکی کرد و پلەی دووەمی بەدەستهێنا. هەمان ساڵ بۆ تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکراوە، چەند جارێک لەو تەلەفزیۆنەوە پەخشکرا. دوای ئەم ئۆپەرێتە بە فەرمی تیپی نواندنی منداڵانی هەڵەبجە دامەزرا. بەرنامەی (کۆلکەزێڕینە)ی تەلەفزیۆنی کەرکوک و دەرهێنەر عەلی محەممەد ڕەمەزان، لە سەیرانگای گوڵان، گەشت و بەرنامەیەک ڕێکدەخەن بۆ سەرجەم ئەندامانی نواندنی منداڵان و تیپی مۆسیقای شنروێ و کەسوکاری هەندێک لە بەشداربووان. غەریب تەنەکەچی بۆ تۆماری گۆرانییەکان لە سلێمانییەوە هاتوەتە هەڵەبجە.

کۆترێکی نەشمیلانە

بەرهەمی (تیپی مۆسیقای شنروێ)یە. هاوکات لەگەڵ بەرهەمەکانی تیپی نواندنی هەڵەبجەدا پێشکەشکراوە. هۆنراوەی: لەتیف شێخ عارف. ئاوازی: ئازاد ساڵح. وتنی: نەخشین جەلال وەستا مەردان. نواندنی: کچێکی شێخ ماجیدی شێخ کەمال. جلوبەرگ: مستەفا غەیاز.

ماسییە ڕەشەبچکۆلەکە

بەرهەمی تیپی شانۆیی پێشڕەوە. بە هاوکاری تیپی مۆسیقای شنروێ و تیپی منداڵانی پیشڕەو لە هەڵەبجە پێش کیمیاباران پێشکەشکراوە. نوسینی (سەمەدی بیهرەنگی)یە. ئامادەکردنی: شێرکۆ محەممەد سەعید. دەرهێنانی سەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل. ئەکتەرە سەرەکییەکان: (شارا محەممەد، جریوە فەرەج، وەرزێر ئەحمەد، بەمۆ نامیق، کۆچەر عومەر، نیان عەبدولقادر، سالار حەمەفەرەج، دیاری محەممەد، بەهار محەممەد، شنە محەممەد، بەهار محەممەد نازم محەممەد، موحسین جەمیل، فەرهەنگ محەممەد، کاوە محەممەد، مەحموود حەسەن) بوون. شیعری گۆرانییەکان: ئازاد تۆفیق. ئاوازەکان: ئازاد ساڵح. بە سەرپەرشتی: (کۆچەر ئەنوەر، فەرهەنگ محەممەد، ئاراس شێخ جەمال). لەسەر شانۆی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە لە ٦ى ٢ى ١٩٨٨ پێشکەشکراوە.

مافەکانی منداڵ

بەرهەمی خانەی ڕۆشنبیریی کازیوەی منداڵانی هەڵەبجەیە. نوسین و سیناریۆ: حەیدەر ساڵح بابان. دەرهێنان: هەردی هادی. ئاواز و موزیک: یاسین عەلی. ئەکتەرەکان: (هێمن حەمەڕەحیم، دەشنێ بارام، سامان نووری، زریان حەکیم، هاودین عەبدوڵا، هێڤی جەمال، کاڵێ یاسین، کەویار هادی، کەنار هادی، ئاسۆ بارام، ژیلا دارا، هێڤی عیماد، هامیار سەلام، توران ئومێد، لینا ئومێد، بەرهەم فەرمان، ژیر عەلی) بوون. بەشداری فیستیڤاڵی جیهانیی منداڵانی کوردستانی کردووە. لە ٥ى ٦ى ٢٠٠٧ لە هۆڵی ڕۆشنبیری هەولێر پێشکەشکراوە.

یاساو دارستان

ئۆپەرێتە. بەرهەمی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان-ئۆفێسی هەڵەبجەیە. نوسین و دەرهێنانی: ڕێناس عەلی. بەشدارانی (ئەحمەد تەحسین، ئاکار حسێن، شنیا عیرفان، سیما کەمال، محەممەد موحسێن، سایە کۆساڵان، ترێ فەرهاد، محەممەد عوسمان) بوون. لە ١٨ى ٨ى ٢٠١٥ لە باخچەی سەنتەر پێشکەشکراوە.