سەوزە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
یەکێکە لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆی منداڵانی نواندنی هەڵەبجە و تیپی مۆسیقای شنروێ. نوسین: فازیل قەساب و دەرهێنانی (کامەران ئەحمەد فەتاح) ئاواز و کارە مۆسیقییەکان: زۆربەی ئازاد ساڵح دایناون و حەوت دانەشیان فۆلکلۆرن، هەندێک لە شیعرەکان شیعری سەڵاحەڕەشە. بەشداربووانی ئۆپەرێتەکە: (فاتمە عەلی، ئەلوەن عەلی، چۆمان ڕەشید، فەلاح ڕەشید، شیلان حامد، هەڵاڵە عومەر، ڕزگار نووری، جەلال عوسمان، سەیوان عەلی، شنروێ ڕەئوف، فەرهەنگ حەمەمین، ڕەئوف عوسان، گەشاو حەمەڕەشید، عەدنان محەممەد، بەختیار(بەخەرەش)، ئاڵا محەممەد، گوڵزار مەجید، دیاری محەممەد، ئەڤین محەممەد، بەهار محەممەد، پەروین ڕەشید، کامەران نووری، دڵخۆش، شەوبۆ). دیکۆر: نزار نووری، ئەسغەر ڕەشید، عیزەت عەزیز. هاوینی ساڵی ١٩٨٣ بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ لە سەر شانۆی مەڵبەندی لاوان پیشکەشکرا. ساڵی ١٩٨٤ بەشداریی فیستیڤاڵی مۆسیقای دهۆکی کرد و پلەی دووەمی بەدەستهێنا. هەمان ساڵ بۆ تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکراوە، چەند جارێک لەو تەلەفزیۆنەوە پەخشکرا. دوای ئەم ئۆپەرێتە بە فەرمی تیپی نواندنی منداڵانی هەڵەبجە دامەزرا. بەرنامەی (کۆلکەزێڕینە)ی تەلەفزیۆنی کەرکوک و دەرهێنەر عەلی محەممەد ڕەمەزان، لە سەیرانگای گوڵان، گەشت و بەرنامەیەک ڕێکدەخەن بۆ سەرجەم ئەندامانی نواندنی منداڵان و تیپی مۆسیقای شنروێ و کەسوکاری هەندێک لە بەشداربووان. غەریب تەنەکەچی بۆ تۆماری گۆرانییەکان لە سلێمانییەوە هاتوەتە هەڵەبجە.
سەرچاوەکان:
- مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە، نوسین و ئامادەکردن: عبدالله حەمەلاو، چاپخانەی هەواڵ، ٢٠٠٠، ل٨٩-٩٤.
- چیرۆکەکانی شار، کۆچەر میرزا، کتێبی سێیەم (مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە)، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕێدار، ٢٠٢٢، ل٢١٩-٢٢٣.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم