پاش تارمایی شەو

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12


ساڵی ٢٠١٠ لە گوندی دەرەیمەڕ بەرهەمهێنراوە. کاری دەرهێنانی لەلایەن (نەجمەدین ڕەحیم)ـەوە بۆ کراوە، کاری وێنەگرتنی لەلایەن (موحسین زەمەقی)یەوە بۆ کراوە، بەرهەمی کەناڵی کۆمەڵە، ئەکتەرە سەرەکییەکانی ئەم درامایە: (دارا خالید، فەرحان تاهیر، بابا سەنعان، محەممەد سابیر، عەبدوڵا خورماڵی) بوون.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (سەنعان فایەق هانەدنى)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، ئاستی خوێندن: ناوەندى، پیشە: کاسب، لە ١١ى ٧ى ٢٠٢٣، لە خورماڵ.
  2. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (دارا خالید محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، ئاستی خوێندن: ناوەندى، پیشە: خانەنشین، لە ١١ى ٧ى ٢٠٢٣، لە خورماڵ.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئەدالێ

یەکەم درامای بەرهەمهاتووی بە شێوەزاری هەورامی، ساڵی ٢٠٠٩ بەرهەمهاتووە. سیناریۆ و دەرهێنان: ئیبراهیم حاجی زەڵمی، بەرێوەبەری گشتیی بەرهەم: ئەمین حاجی زەڵمی، شوێنی بەرهەم: گوندی زەڵم و شارەزوور. کامێرا: عەلی مرادی. تێکستی گۆرانی: ئازاد مەحیەدین. ئاواز و وتن: نعمەت حەمەکەریم. مۆسیقا و دابەشکردن: کارزان کامیل. کارگێڕی: سەنعان فایق، نزار حەبیب. ماکیاژ: کوردە قادر، شەهلا قادر. جلوبەرگ: محمەد یاسین، شفیق ڕەفیق. مۆسیقا: سیامەند حیسامەدین. شمشاڵ: زامن دێکۆنی. ڕووکار: ئاراس ڕەفیق، ڕایان عوسمان. دیکۆر و ئێکسسوار: عیسام حسین، نەورەس عەبدولڕەحمان، سەرکەوت ڕەحیم. دەنگ: عومەر عوسمان، نەورەس عەبدولڕەحمان، هەرێم مەهدی. یاریدەدەری کامێرا: ڕابەر ئیبراهیم، یوسف زەینەدین. مۆنتاژ: کۆمپانیای کلاکیت. یاریدەدەری دەرهێنەر: ئەمین حاجی زەڵمی، سامان کەریم. چەندین هاوڵاتی و هونەرمەندی خورماڵ و هەورامان و گۆرانیبێژی دیار، تیایدا دەرکەوتوون و ڕۆڵیانبینیووە. بە ٨ زنجیرەی ٣٠ خولەکی پێشکەشکراوە.