ئەدالێ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
یەکەم درامای بەرهەمهاتووی بە شێوەزاری هەورامی، ساڵی ٢٠٠٩ بەرهەمهاتووە. سیناریۆ و دەرهێنان: ئیبراهیم حاجی زەڵمی، بەرێوەبەری گشتیی بەرهەم: ئەمین حاجی زەڵمی، شوێنی بەرهەم: گوندی زەڵم و شارەزوور. کامێرا: عەلی مرادی. تێکستی گۆرانی: ئازاد مەحیەدین. ئاواز و وتن: نعمەت حەمەکەریم. مۆسیقا و دابەشکردن: کارزان کامیل. کارگێڕی: سەنعان فایق، نزار حەبیب. ماکیاژ: کوردە قادر، شەهلا قادر. جلوبەرگ: محمەد یاسین، شفیق ڕەفیق. مۆسیقا: سیامەند حیسامەدین. شمشاڵ: زامن دێکۆنی. ڕووکار: ئاراس ڕەفیق، ڕایان عوسمان. دیکۆر و ئێکسسوار: عیسام حسین، نەورەس عەبدولڕەحمان، سەرکەوت ڕەحیم. دەنگ: عومەر عوسمان، نەورەس عەبدولڕەحمان، هەرێم مەهدی. یاریدەدەری کامێرا: ڕابەر ئیبراهیم، یوسف زەینەدین. مۆنتاژ: کۆمپانیای کلاکیت. یاریدەدەری دەرهێنەر: ئەمین حاجی زەڵمی، سامان کەریم. چەندین هاوڵاتی و هونەرمەندی خورماڵ و هەورامان و گۆرانیبێژی دیار، تیایدا دەرکەوتوون و ڕۆڵیانبینیووە. بە ٨ زنجیرەی ٣٠ خولەکی پێشکەشکراوە.
سەرچاوەکان:
- کارنامەی هونەریی هەندێک لە بەشداربووەکانی درامەکە.
- گفتو گۆی ئامادەکار لەگەڵ ئەمین عبدالکریم حمەکەریم، لەدایکبووی ١٩٧٨، دبلۆم، مامۆستا، ١٤ی٤ی٢٠٢٥.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ئیبراهیم حاجی زەڵمی)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: دکتۆرا، پیشە: مامۆستای زانکۆ، لە ٣٠ى ٥ى ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم