ڕووناکیی نوێ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
خەڵاتێکی ساڵانەی ڕێکخراوی نوێیە لە هەڵەبجە بۆ بواری داکۆکی لە مافەکانی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی. ساڵی ٢٠٢٢ هاتووەتە ئاراوە. بە هەردوو ڕەگەز و ئەو کەسانە دەبەخشرێت، کە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەدان و لە مافەکانی ژناندا کاریان کردبێت. خەڵاتی ساڵی یەکەمی لە ٢٥ی ١١ی ٢٠٢٢ بەخشراوە بە (ڕۆژنامەنوس میهرەبان سەلام و پێشکەشکار کاڵێ ڕێناس و چالاکوان سۆزان فەرەج). ساڵی دووەمی خەڵاتەکە، کە بە هاوکاریی ڕێکخراوی تواناسازیی ئافرەتان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی کچان و ژنان لە ٤ی ١٢ی ٢٠٢٣ بەخشراوە بە (عەلا ڕەمەزان)ـی وێنەگر و پەیامنێر و ئامادەکاری کارەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا و (فەرحان حەمەخان)ـی پەیامنێری دەنگی ئەمریکا و (ئەڤین عەتا)ـی پەیامنێری کوردستان ٢٤.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ ڕۆژنامەنوس (میهرەبان سەلام مەحموود )، لەدایکبوو: ١٩٨٨، دبلۆم، فەرمانبەر، براوەی خەڵاتی یەکەمی ڕووناکیی نوێ، لە ٨ی ١٢ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ ڕۆژنامەنوس (عەلا ڕەمەزان، لەدایکبوو: ١٩٨٩، دبلۆمـ فەرمانبەر، براوەی دووەمین خەڵاتی ڕووناکیی نوێ، ٨ی ١٢ی ٢٠٢٣.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (فەرحان حەمەخان تۆفیق)، لەدایکبوو: ١٩٩٠، بەکالۆریۆس، فەرمانبەر، براوەی دووەمی خەڵاتی ڕووناکیی نوێ، پیشە: پەیامنێری دەنگی ئەمریکـا، لە ٨ی١٢ی ٢٠٢٣.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ئەڤین عەتا محەممەد ئەمین)، لەدایکبوو: ١٩٩٣، بەکالۆریۆس، فەرمانبەر، براوەی دووەمی خەڵاتی ڕووناکیی نوێ، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: ڕۆژنامەوان، لە ٨ی ١٢ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم