شێخ عەلی شێخ حسامەدین نەقشبەندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
سیمپۆزیۆمێکی تایبەتە بە سۆفیگەر و عیرفانیی (شێخ عەلی حسامەدین). مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان بە هاوبەشی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری هەڵەبجە، لە ١٩ی ١٠ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی د. مستەفا زەڵمی لە هەڵەبجە بەڕێوەچووە. بەرنامەکانی: وتاری سەۆکی زانکۆ، لیژنەی سەرپەرشتی، بنەماڵە، لیژنەکان. سەرپەرشتی: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، د. شوانە نووری عەبدوڵا، د. لهۆن قادر عەبدولڕەحمان، د. کوێستان عەلی عەبدوڵا، شازاد شێخ کەریم، مامۆستا ئاریان عەلی حامد، مامۆستا هەدی حەمەسەعید عوسمان، بەڕێوەبردن: د. شوانە نووری، مامۆستای یاریدەدەر نوسەیبە فەریح، مامۆستا ڕوناک ساڵح، مامۆستای یاریدەدەر باوەڕ محەممەد فەرەج، کامەران حەمەکەریم خدر، مەریوان تۆفیق حەمەئەمین، ڕەهەند حامید حەمەساڵح، حاسڵ قاسم، مەعاز عومەر فەرەج، پانێڵی یەکەم: بەڕێوەبەر: د. شوانە نووری، ژیان و بەسەرهاتی شێخ عەلی حسامەدین. ئاغای دێهقانی، ئەزمونی پەروەردەیی و گەشەی ڕۆحی لە ڕێبازی نەقشبەندیدا. د. لهۆن قادر، پێشبینییەکانی شێخ عەلی حسامەدین لە ڕووی زانستی و شەرعییەوە. د. نەڤید نەقشبەندی پانێڵی دووەم: بەڕێوەبەری پانێڵ: د. کوێستان عەلی. شێخ عەلی حسامەدین، خۆنەویستیکی نەفس بەرز. د. سۆران نەقشبەندی، ڕۆڵی خانەقا گەورەکانی شێخ عەلی حسامەدین لە ڕێبازی نەقشبەندیدا. د. ئاوات نەقشبەندی، شێخ عەلی حسامەدین. ژیان و پێگەی کۆمەڵایەتی: د. فاروق قەرەداغی.
سەرچاوەکان:
- دەلیل و پروشەری سیمپۆزیۆمەکە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئەیوب ڕۆستەم)ی لێپرسراوی مەڵبەنی ڕۆشنبیریی هەورامان و لیژنەی سەرپەرشتکردن، لە ١٩ی ١٠ی ٢٠٢٣٤، لە هەڵەبجەى شەهید.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (د. شوانە نووری)ی لێپرسراوی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ و لیژنەی سەرپەرشتی، لە ١٠ی ١٠ی ٢٠٢٣، لە هۆڵی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم