ئامیان
لە بەرنامەکانی سەتەلایتی گەلی کوردستانە، تایبەتە بە زمان و ئەدەب و فەرهەنگ و تەواوی ژیانی کۆمەڵایەتیی ناوچەی هەورامان و قەڵەمڕەوی قوتابخانە شیعری و مۆسیقییەکەی و بازنەی ماچۆگۆیان. بە زمانی هەورامی پێشکەشکراوە. بیرۆکەی بووە، کە پێشتر بەرنامەی سۆزی هەورامانی بۆ تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان ئامادە و پێشکەشکردووە. هەر خۆیشی ئامادە و پێشکەشکردنی ئەم بەرنامەیەی گرتووەتەئەستۆ. یەکەم ئەڵقەی ١٠ی ٥ی ٢٠٠٧ تۆمارکراوە و پەخشکراوە. دواتر ئەیوب کوێخا ڕۆستەم تا تا ساڵی ٢٠٢٢ ئامادەی کردووە شاناو کۆساڵان پێشکەشیکردووە و ساڵێکیش شاناو کۆسالان بووەتە ئامادەکار و پێشکەشکاری و تا ساڵی ٢٠٢٣ بەردەوامبووە و چەندین کامێرامانی هەبووە. لەوانە: سامان مەجید، زانیار فەتاح، ئالان عوسمان و هێرش عبدالرحمان. کۆتاجار دیار خەسرەو مۆنتێری بووە. ٣٩٨ ئەڵقەی پێشەکەشکراوە. چەندین تەوەری گرنگی خستووەتە بەرباس.
جە هۆرامانۆ
بەرنامەیەکی هەورامی سەتەلایتی کوردستانە، لە ڕێگەی نوسینگەی هەڵەبجەوە، تایبەتە بە ژیانی فەرهەنگی و هونەری و ئەدەبی و مێژووی ژیانی هەورامان. بە شێوەزاری هەورامی پێشکەشکراوە. ئامادەکردنی هومایون ساحیب و پێشکەشکردنی فەرهەنگ دارا. کامێرا، حەمزە شوکر. دەرهێنانی حسێن محەمەد. لە نوسینگەی سلیمانی کاری مۆنتاژی بۆکراوە. یەکەم بەرنامەی لە ٢٠ی١٢ی ٢٠٠٥ لە تەوێڵە تۆمار و پەخشکراوە و ٥٠ ئەڵقەی بە دوو هەفتە جارێک لێ پەخشکراوە. لە هەردوو هەورامانی باشور و ڕۆژهەڵات، بەرنامەی تۆمارکردووە. تا ساڵی ٢٠٠٨ بەردەوامبووە.
دادگای هەڵەبجە
بەرنامەیەکی دیجیتاڵی کەناڵی هەڵەبجەیە بە شێوەی ئۆنلاین و لایڤ لە شێوەی دادگا و شکڵی یاسایی پەخشکراوە. لە هەناوی کارەساتی کیمیابارانی ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ەوە سەرچاوەی گرتووە. ئامادە و پێشکەشکردن: دانا هەڵەبجەیی، سەرپەرشتیکار: ڕێبوار حەمەفەرەج. وەرگرتنی پەیوەندییەکان: کامەران حەمەنووری کوردستانی. دواندنی کەسانی بەرکەوتوو، بریندار و خاوەن قوربانییانی کەیسی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیە. لە ١٦ی ٣ی ٢٠٢٢ تا ٣ی ٦ی ٢٠٢٢، ٩١ زنجیرەی لێ پەخشکراوە و ٧٢ قوربانی قسەیانکردووە.
ڕۆجیار
بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە. ماوەی بیست و دوو ساڵە بەردەوامە و یەکەم بەرنامەی لە ساڵی ٢٠٠١ لە کەناڵی (ميزۆپۆتامیا) و ماوەیەکیش لە کەناڵى (ڕۆژ تی ڤى) پەخشراوە. سەرەتا بەناوی (هانە ڕەنگینە)بووە و دواتر لە ساڵی ٢٠١٢ ناوی بەرنامەکە گۆڕاوە بۆ (ڕۆجیار) لە (ستێرک تی ڤى). زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ بەرنامەی لێ پەخش کراوە. هەریەک لە (ئازاد نەقشبەندی و موختار کەریمی و ژاڵانە نەقشبەندی)، وەک پێشکەشکاری بەرنامەکە کاریانکردووە. بەرنامەکە تایبەتە بە ناوچەی هەورامان و لەسەر زمان و کلتور و جوگرافیا و مێژوو و ئەدەب و کەسایەتییەکانی هەورامانی خۆرهەڵات و باشور کاردەکات، تا ئێستا بەردەوامە و هەفتەی دووجار پێشکەشدەکرێت.
شنەو هۆرامانی
بەرنامەیەکی هەورامی کەناڵی ئاسمانی سپێدەیە، لە هەردوو دیوی باشور و خۆرهەڵات، بایەخ بە زمان و فەرهەنگ و کلتور و ئەدەبیاتی هەورامان دەدات. دوو هەفتە جارێک پەخشکراوە. لە ١ی ٤ی ٢٠٠٩ یەکەم ئەڵقەی تۆمارکراوە و لە ساڵی ٢٠١٦ دوو ساڵ ڕاگیراوە و پاشان دەستیپێکردووەتەوە، تا ١ی ٦ی ٢٠٢٤ لە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی کاروان کەریم هەورامی و وێنەگرتن و مۆنتاژی موختار حەبیب. بووە. ٣٣٦ ئەڵقەی لێ پێشکەشکراوە.