سەید جەلبە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12


لاپەڕەی 180

کتێبخانەى گەڕۆک

یەکەم فرۆشیاری گەڕۆکی ڕۆژنامە و گۆڤار و کتێبه لە هەڵەبجە‌. گەرچی خاوەن پیداویستیی تایبەت بووە. لە ساڵی ١٩٣٥ بە دواوە دەستیداوەتە ئەم پیشە شارستانییە. ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکانی گەیاندووە بە دوکان و خوێنەرەکانی لە ماڵان. هەندێکجار پاش خوێندنەوە، بڵاوکراوەکانی لە هاوبەشەکانی وەرگرتوونەتەوە و بە خوێنەری تری داون. ئەم کارەی وەک سەرچاوەی بژێوی نەکردووە، بەڵکو وەک حەزو خۆشەویستی کردوویەتی. لەگەڵ ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی (ژین، ژیان، شەفەق، کاروان، هەتاو، نزار، پەیام، هاوکاری، زەمان، ئەهاڵی، تەئاخی، نوور،... هتدا ژیاوە. دوای ئەویش جەمال عەبدوڵا کەریم و ئەمیری وەستا عەزیز، گۆڤار و ڕۆژنامەیان بەدەستگێڕی فرۆشتووە و بەسەر ماڵاندا دابەشیانکردوون.

سەرچاوەکان:

  1. هەڵەبجە یادەوریی و شارستانێتی، محەممەد غەفور شەریف، چاپی یەکەم، چاپخانەى کارۆ، سلێمانی، ٢٠٢٢، ل١٧٧.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ هونەرمەند (ڕێبوار ئەحمەد غوڵام)، لەدایکبوو: ١٩٥٥، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: خانەنشین، لە ٦ی ١٠ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

5

هاوبەشی پێبکە