جەمالی عەبەی کەڕە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
خاوەنەکەی (جەمال عەبدوڵا کەریم) بووە، کە بە (جەمال عەبەی کەڕە) ناسراوە و ساڵی ١٩٤٧ لەدایکبووە. هەمیشە ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکانی حزبی شیوعی پێبووە و بەسەر خەڵک و دوکان و ماڵان و فەرمانبەراندا بڵاویکردووەتەوە، لەوانە، (ڕێگا) و (تەریق شەعب). ئەمیری وەستا عەزیزی تەنەکەچیش بۆ هەمان پیشە ڕۆژنامە و گۆڤاری بردووە بۆ ماڵان، بۆ ئەو کەسانەی خوازیاری خوێندووە بوون.
سەرچاوەکان:
- هەڵەبجە یادەوەریی و شارستانێتی، محەممەد غەفور شەریف، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠٢٢، ل١٧٧.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ڕێبوار ئەحمەد غوڵام)، لەدایکبوو: ١٩٥٥، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: خانەنشین، لە ٢ی ٨ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم