دامە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
یارییەکی کوردەوارییە. دووکەسییە، زیاتر هی بەساڵاچووانە، گەنجیش کردوویەتی. لە هەڵەبجە و هەوراماندا زۆر برەوی هەبووە. هۆش و بیر و لێزانینی پێویستە. لەسەر تەختێکی هێڵ_کێشراوی شەست و چوارخانەیی دەکرێت. هەر لایەک ١٦ داشی لە بەردی بچووک یان هەرشتێکی تر هێندەی دەنکە فاسۆلیایەکی پێویستە. نابێت داشەکانی هەردولا وەکیەکبن. بە دوو ڕیز دادەنرێن. هەرکام لە داشی هەر کەسێکیان گەشتە کۆتا خانەی بەرامبەر، بەو دانە داشە دەوترێت (دامە)، کە توانای جوڵەی لە هەموو داشەکانی تر زیاترە. بە تەنها داشی ماوەی هەرکەسێکیش لە یارییەکە دەوترێت داشەهارە. کە هەمان پێگە و توانای دامەی هەیە.
سەرچاوەکان:
- یاری لە کوردەواریدا، پێکهاتنی لەڕووی زمانەوە و کاری لەسەر کۆمەڵ، دکتۆر نەسرین فەخری، بەرگی یەکەم، ل١٣٢.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم