مستەفا زەڵمی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


لاپەڕەی 32

ناوەندی ڕۆشنبیری

ناوەندێکی ڕۆشنبیری و فەرهەنگیی سەربەخۆیە. کەوتووەتە شارۆچکەی خورماڵ و نزیک کتێبخانەی گشتیی خورماڵ. لەسەر وەسیەتی پڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی و بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت و لەلایەن بنەماڵەکەیەوە لە ١٥ی ١ی ٢٠١٦ دەستیپێکراوە و ساڵی ٢٠٢٣ تەواوبووە، بە موڵکی هی بنەماڵەی زەڵمییە. لەسەر ڕووبەری (١٠٠٠م)، دوو بینای لەسەر دروستکراوە. لە بەشەکانی: ئۆفیس و ژوری بەڕێوەبردن، کتێبخانە، مۆزەخانەی تایبەتیی د. مستەفا زەڵمی، کە پێویستیەکانی ڕۆژانەی و کتێبەکانی بەردەستی، ئەرشیفی تایبەت بە نوسین و کاسێت و چاوپێکەوتن و سیمینار و ڕۆژنامە و گۆڤار و لێدوانەکانی، ژورێکی تایبەت بە مەزار، کە گۆڕی مستەفا زەڵمی و کورتەی ژیانی و چەند ڕەفەیەکی تایبەت بە وێنەکان و خەڵات و بڕوانامەکانی تێدایە. میوانخانە لە نهۆمی دووەمدایە، هەر‌وەها ژوورەکانی: نوستن، گەرماو، دەستشۆر و شوێنی نانخواردن، دوو هۆڵی گەورە و کۆگایەک پێکهاتووە. (مەسعوود مستەفا ئیبراهیم) بەڕێوەبەری ناوەندەکەیە و سێ فەرمانبەری هەیە.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانیکردنی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٤ی ٩ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (مەسعوود مستەفا ئیبراهیم)، لەدایکبوو: ١٩٥١، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: خانەنشین و بەڕێوەبەری ناوەندلی مستەفا زەڵمی، لە ٤ی ٩ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

7

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

سەنتەری ڕۆشنبیریی دکتۆر محەممەد ئەمین هەورامانی

کەوتووەتە شارۆچکەی بیارە لە سەر ڕێگەی (بیارە – دەگاشێخان) لە گەڕەکی کاوات. ساڵی ٢٠١٠ دامەزراوە. پێشتر بە ناوی سەنتەری هەورامانناسییەوە بووە. لە بەشەکانی: بەڕێوەبردن، ژمێریاری، ڕاگەیاندن، فەرهەنگ و ڕۆشنبیری، کتێبخانە پێکهاتووە. پاش کۆچیدوایی دکتۆر، بەخشراوە بە سەرۆکایەتیی زانکۆی هەڵەبجە. بیناکەی لە سێ ژوور دروستکراوە. نزیکەی (١١هەزار) کتێب و سەرچاوەی تێدایە. بەپێی گرێبەستێک بڕیاربووە حکومەت لە کەسانی خاوەن پڕۆژەکە میلاکی پێویستی بۆ دامەزرێنێت. لە ئێستادا لەسەر میلاکی شارەوانیی بیارە (کۆچەر بەشیر حسێن) وەک سەرپەرشتیار، ڕاژەکەی گوازراوەتەوە بۆ سەنتەرەکە و پاسەوانێک و باخەوانێکی بۆ دیاریکراوە.

زیاتر بزانە
ناوەندی ڕۆشنبیری

ماڵی ئاگۆرا

ناوەندێکی فەرهەنگی و ڕۆشنبیری و هونەرییە. لەم بەشانە پێکهاتووە. بەشی موزیک (ڕیتم، میلۆدی). بەشی دیوەخانەی ئەندێشە. شوێنێک بۆ کۆڕ و کۆبوونەوە و گقتوگۆکان، بەشی کتێبخانە، شوێنی خوێندنەوە و وەرگێڕأن و بە ئەرشیفکردنی بابەتەکان، ئامانجی ڕاکێشان و کۆکردنەوەی فێرخوازانی ئامێرە موزیکییەکان و دڵخوازانی گفتوگۆی فکر و ئایین و فەلسەفە و ئەدەبیاتە. دەستەی دامەزراندن: مامۆستا بەسیر بەڕێوەبەری ناوەند. ڕێدین عەتار: جێگر و ڕێکخەری کارگێڕی. ئاکار موستەفا: یاریدەدەر. ئاگۆرا لە یۆنانی کۆندا بەو سەکۆیە وتراوە، کە وەک ناوەندی کۆبونەوە و کاری دادوەرەکان بەکاربراوە. بەرەرە بوویە شوێنی ژەندنی مۆسیقا و پێشکەشکردنی ئەدەبیات و گفتوگۆی باوەڕ و بابەتە فەلسەفییەکان. ئەم ناوەندە لە ١٦ی ٣ی ٢٠٢٣ لە هەڵەبجە کراوەتەوە.

زیاتر بزانە
ناوەندی ڕۆشنبیری

مەڵبەندی ڕۆشنبیريی هەورامان

ناوەندێکی ڕۆشنبیرییە. کار بۆ ناساندن و خستنەڕووی کلتور و فەرهەنگی ڕەسەنی ناوچەی هەورامان و پەرەپێدان و گەشەسەندنی دەکات. لە ٢٣ى ١٠ى ٢٠٠١ لەلایەن کۆمەڵێک ڕۆشنبیرى هەورامانەوە دامەزراوە. دەستەی دامەزرێنەر:( جەمیل هەورامی، حەمەی حەمەسەعید، باقی حاجی حەسەن، م. عوسمان محەمەد هەورامی، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەیو عبدالرحمن، دکتۆر تایەر هەورامی، دکتۆر فایەق گوڵپی، دکتۆر قادر حەمەکەریم(شاهۆ)، م. فەیرۆز حەسەنحەمە عەزیز، موەفەق لهۆنی، حەمحسێن حەمە سەعید، کەمال هەورامی، ئەختیار عەزیز کریم، سەرتیپ سابی کریم، چنوور عبدالعزیز، نایب سابیر هاواری). لە چالاکییەکانی: (پێنج فیستیڤاڵی کلتوریی هەورامان، پێنج فیستیڤاڵی "ئورمون" بۆ وێژەی ماچۆ، سێ فیستیڤاڵی شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوە، فیستیڤاڵێکی تایبەت بۆ ئەدەبی ژنان، چەند دیدارێکی ئەدەبی، دەیان شانۆگەری و پێشانگای شێوەکاری، لەچاپدانی ٤٢ کتێب، دەرچواندنی ٥٠ ژمارە لە گۆڤاری هەورامان، بەشداريکردنى چەندین کۆنفڕانس و دیداری تایبەت یە هەورامان لە دەرەوە و ناوەوەی هەرێم، کردنەوەی چەندین خول بۆ کۆمپیوتەر و زمان، ڕێکخستنی پەیوەندی و کۆکردنەوەی پێکهاتەکانی ماچۆگۆ، دانانی پەیکەر و دیواربەند لە تەوێڵە، خورماڵ..). لە ئێستادا دەستەی کارگێڕیيەکەی لە لێپرسراوی مەڵبەند و چوار کارگێڕ پێکدێت.

زیاتر بزانە
ناوەندی ڕۆشنبیری

ناوەندی ڕوناکبیریی خورماڵ

ناوەندێکی ڕۆشنبیرییە. ساڵی ٢٠٠٠ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. دامەزرێنەران: (دیاری دیکۆنی، ڕەحیم وەیلان، ڕەوشت محەمەد، کاروان عەبدوڵا، ئیبراهیم حاجی، عادل کۆچەری). ساڵی ٢٠٠٢ مۆڵەتیان وەرگرتووە. چەند کەسێک بوونەتە سەرۆک، وەک ئیبراهیم حاجی، دیاری دیکۆنی، ڕەحمان حەمەلاو. ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٠ لە ڕێگەى کتێبخانەیەکی گەڕۆکی سێ هەزار کتبێبییەوه،‌ لادێکانی سنوری خورماڵ و هەورامانیان بەسەرکردووەتەوە و لە هەر شوێنێک بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ماوەنەتەوە. گۆڤارێکیان بەناوی (کەناری)، تایبەت بە مندڵان دەرکردووە و شەش ژمارەیان لێ بڵاوکراوەتەوە. بڵاوکراوەی (گەل)ی دەرکردووە، تایبەت بە یادى کیمیابارانى هەڵەبجە و سێ ژمارەیان لێ بڵاوکردووەتەوە. لە ئێستادا (سەنعان فایەق محەممەد) بەڕێوەبەری ناوەندەکەیە.

زیاتر بزانە
ناوەندی ڕۆشنبیری

ناوەندی ڕوناکبیریی هەڵەبجە

ناوەندێکی فەرهەنگی و هونەری و ڕۆشنبیرییە، کەوتووەتە گەڕەکی سەرای هەڵەبجە. بە بیرۆکەی ئازاد تۆفیق لە ٣ی ٣ی ٢٠٠٣ لە هەڵەبجە دامەزراوە، دەستەی یەکەمی دامەزراندنی بریتییبوون لە: ئازاد تۆفیق، ئازاد ساڵح، ئیبراهیم هەورامانی، ئیسماعیل حەسەن، جەلال عوسمان، هیدایەت عوسمان، عەزیز حەمەکەریم، ڕۆژ هەڵەبجەیی، سەمیعە محەمەد ئیسماعیل، سەلاحە ڕەش، سەلاحی حاجی عەلی، عیزەت عەزیز، مەریوان هەڵەبجەیی، یاسین حەسەن. مۆڵەتی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری وەرگرتووە. ٦ی ١ی ٢٠٠٤ کۆنگرەی بەستووە و ئازاد تۆفیق بووەتە سەرۆکی ناوەندەکە و چەندین ڕۆشنبیر و هونەرمەند بوونەتە ئەندامی. دەیان چالاکیی جۆراوجۆری ئەنجامداوە. لەوانە، فیستیڤاڵی شانۆی منداڵان، وەرزی ڕوناکبیری، پێشانگای شێوەکاری، بەرهەمهێنانی فلیم، بڵاوکردنەوەی کتێب، دیدار و کۆڕی ئەدەبی، فۆتۆی ئەرشیفی هەڵەبجە، بڵاوکردنەوەی کتێب،..هتد. ناوەندەکە شوێنی مانەوەی ئەو هونەرمەندانەش بووە، کە لە دەرەوە بۆ کاری هونەری، دەهاتنە هەڵەبجە، تاسەردەمی شەڕی داعش، لە چالاکی بەردەوامبووە.

زیاتر بزانە
ناوەندی ڕۆشنبیری