لقی هەڵەبجە شەهید ڕێکخراوی اقرا
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
یەکێکە لە لقە سەرەکییەکانی ڕێکخراوی اقرا، کە ڕێکخراوێکی ناحکومی زانستیی ڕۆشنبیریی پەروەردەییە. بۆ بڵاوکردنەوە و فێربوونی زانستەکانی قورئانی پیرۆز کاردەکات. ساڵی ٢٠١٤ مۆڵەتی فەرمی یاسایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە. درێژەپێدەری ناوەندی مەولەویی جارانە. مامۆستاکانی (جەعفەر مستەفا، نەوزەر جاف، حەمەئەمین بیارەیی، ماجد تەوێڵەیی، مامۆستا عەبدوڵا، فەلاح جەمیل جافر، میهرەبان حەمەسەعید)ن. لق و بنکەکانی لە بەشی تەجوید و قرائە و لەبەرکردنی قورئان و فێرکردن پێکهاتووە. لە تەمەنی حەوت ساڵ بەرە و ژوور قوتابی وەردەگرێت. مامۆستایانی ڕێکخراوەکە:(میهرەبان حەمەسەعید، ئایاد جەلال، گەزیزە عەبدولجەبار). بەشی قرائەتی بۆ خوێندنەوەی جوانی قورئان بە ڕیوایەتی جیاواز. بەڕێوەبەرانی لق: فەلاح جەمیل مستەفا ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥، میهرەبان حەمەسەعید ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٠، گەزیزە عەبدولجەبار ٢٠٢٠ هەتا مانگی یەکی ٢٠٢٤ لە کۆنگرەی دووەمی ڕێکخراوەکەدا (ئەیاد جەلال حەبیبوڵڵا) وەک سەرۆکی لق و هەریەک لە (بەختەوەر بەهائەدین، ئاسۆ عومەر، پێشڕەو عوسمان، مریەم سەعید، شەهلا عەبدولجەبار، شادان موعتەسەم) وەک دەستەی کارگێڕی هەڵبژێرران. لقەکە ئەم بنکانەشی هەیە:
١- بنکەی مامۆستا مەلا شفیق کۆکۆیی: پێشتر ناوی مۆردانە بووە. ساڵی ٢٠١٨ دروستکراوە. یەکەم بەڕێوەبەری نەواز غەفوور حسێن بووە، هەتا ساڵی ٢٠٢٤ لە کۆنگرە بۆ چوار ساڵی تر هەڵبژێردراوەتەوە. ٢٢ مامۆستای خۆبەخشی هەیە. بیناکەیان لەسەر ڕووبەری (٥٠٠م) بە سێ نهۆم دروستکردووە. کەوتووەتە سەر جادەی چاوگ، سەرووی قوتابخانەی سالمی بنەڕەتی.
٢- بنکەی پەپوولەکان: ساڵی ٢٠١٩ کراوەتەوە. قوتابی ٥-٩ ساڵ وەردەگرێت. ساڵی ٢٠٢٣ مۆڵەتی وەرگرتووە. یەکەم مامۆستای (ئەدیبە فەریق کەریم) بووە، هەتا ساڵی ٢٠٢٨ کۆنگرە هەڵیانبژاردووەتەوە. ١٢ مامۆستای خۆبەخشی هەیە. لە بینای کرێدان. ساڵی ٢٠٠٥ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م) بە دوو نهۆم دروستکراوە. کەوتووەتە خوار مامۆستای نەناسراو نزیک مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب.
٣- بنکەی سەرا: ساڵی ٢٠٢٢ کراوەتەوە. یەکەم بەڕێوەبەری سەیفەدین نەسرەدین محەممەد، دبلۆم، وەرزش، بووە و تاساڵی ٢٠٢٤ و کۆنگرە بۆ چوارساڵی تر هەڵیبژاردووەتەوە. ٢٠ مامۆستای خۆبەخشی هەیە. بیناکە خانوی هاوڵاتییە، بە کرێ دراوە بە بنکەکە، بەڵام هەتا ئێستا کرێی وەرنەگرتووە. ساڵی ١٩٧٨ لەسەر ڕووبەری (٢٥٠م) دروستکراوە. کەوتووەتە گەرەکی بۆینییەکان، تەنیشت مزگەوتی دار الصفا.
٤- بنکەی شارەوانی: ساڵی ٢٠٢٢کراوەتەوە. یەکەم بەڕێوەبەری ڕێبوار ئیسماعیل حەمە، دبلۆم، تەکنیکی، بووە. هەتا ٢٠٢٤ و کۆنگرە بۆ چوار ساڵی تر هەڵیبژاردووەتەوە. ١٣ مامۆستای خۆبەخشی هەیە. دوو ساڵ لە خانووەکانی حاجی بارام خەرپانەییدا بوون. لە ٣ی ١ی ٢٠٢٤ هاوڵاتی دەشتی حەمزە عەباس بیانەیەکی بۆ خۆی کردووەتەوە بە گرێبەستی ئەوەی هەتا ڕێکخراوەکە هەبێت بەخشیویەتی بە بنکەکە. لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م) بە سێ نهۆم دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی نزیک یەکەی مەشق و ڕاهێنان، ترافیکی دووەم.
٥- بنکەی زەمەقی: (شەرافەت کۆکۆیی) زەوییەکەی بۆ بنکەکە کڕیوە و بەخشیویەتی. لە خانوی کرێدان. یەکەم بەڕێوەبەری یاسین حسێن محەممەد، ماستەر، مێژوو، بووە. لە کۆنگرە هەتا ساڵی ٢٠٢٨ هەڵبژێردراوەتەوە. ١٣ مامۆستای خۆبەخشی هەیە. بینای موڵکی خۆیان لە تەواوبووندایە. لەسەر ڕووبەری (٢٢٥م) بە دوو نهۆم دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی زەمەقی، پشت مزگەوتی شێخ عیزەدین.
٦- بنکەی تەوێڵە: کەوتووەتە گەڕەکی بەرانبەر لە شارەدێی تەوێڵە، پشت مەڵبەندی تەندروستیی شەهید نیازی. ساڵی ٢٠١٨ دروستکراوە. لە ٩ی ٣ی ٢٠١٨ کراوەتەوە. یەکەم بەڕێوەبەری (مەلا نەزیر سەلیم حەیدر) بووە، پاشان (فاروق ئەحمەد مەحموود) بووە بە بەڕێوەبەری. نۆ مامۆستای خۆبەخشی هەیە. بیناکە سێ نهۆمە و دوو نهۆمی خێرخواز حاجی موعتەسەم مەحموود بە خشیویەتی بە بنکەکە. ساڵی ٢٠١٥ لەسەر ڕووبەری (٣٧٠م) دروستکراوە.
٧- بنکەی سیروان: کەوتووەتە شارۆچکەی (سیروان) لە تەنیشت ئامادەیی سورێن. ساڵی ٢٠١٨ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) بە سێ نهۆم لە لایەن کۆمەڵێک خێرخوازەوە دروستکراوە. یەکەم بەڕێوەبەری (عومەر عوسمان عەلی) بووه. ٢١ مامۆستای خۆبەخشی هەیە.
سەرچاوەکان:
- گفتوگۆی ئاادەکار لەگەڵ مامۆستا (میهرەبان حەمەسەعید)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، بڕوانامە: ماستەر، لە ٢ی ١٠ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (ئایاد جەلال حەبیبوڵڵا)ی بەڕێوەبەری گشتیی لقی ڕێکخراوەکە، لەدایکبوو: ١٩٧٨، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم