گەڕەکەکانی شارۆچکەی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10
١- ئازادی: کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی (سیروان). لە ڕووی دانیشتوانەوە و بەبەراود بە سێ گەڕەکەکەی دیکە، گەورەترین و چڕترینە. لە هەشت بلۆک پێکهاتووە. بە گشتی ژمارەی بیناکانی ٧١٦ بینا و کۆی گشتی یەکەی نیشتەجێبوونەکانی ٥٨١ یەکەیە. ٥٦٥ خێزان و ٢٦٢٢ کەسی تێدا نیشتەجێیە. ئاڕاستەی فراوان بوونی گەڕەکەکە بە ئاڕاستەی شاری هەڵەبجەیە. سەنتەری گەڕەکەکە کۆنە و بە شێوەی هەڕەمەکی و ئۆرگانی دروستبووە. بەشە تازەکانی تاڕادەیەک شێوەی ئەندازەیی هەیە.
٢- ئاشتی: کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای شارۆچکەکە. لە ڕووی ڕووبەرەوە گەورەترین گەڕەکی شارۆچکەکەیە. ئەمەش بەهۆی بوونی نەمامگەی سیروان لەسەر ڕووبەرێکی گەورە. بەڵام لە ڕووی دانیشتوانەوە بچووکترینە. لە دوو بلۆک پێکهاتووە. بە گشتی ژمارەی بیناکانی ١٥٨ بینا و کۆی گشتیی یەکەی نیشتەجێبوونەکانی ١٢٦ یەکەیە. ١١٢ خێزان و ٥٤١ کەسی تێدا نیشتەجێیە.
٣- پەرلەمان: کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای شارۆچکەی (سیروان). گەڕەکەکە لە ٥ بلۆک پێکهاتووە. بە گشتی ژمارەی بیناکانی ٤٢٥ بینا و کۆی گشتیی یەکەی نیشتەجێبوونەکانی ٣٢٠ یەکەیە. ٢٥٥ خێزان و ١٣٠١ کەسی تێدا نیشتەجێیە. ئاڕاستەی فراوان بوونی گەڕەکەکە بۆ سەر ڕێگەی گوندی دوانزە ئیمامە. بەشێوەی ئەندازەیی گەڕەک و کۆڵانەکانی جیاکراونەتەوە. خزمەتگوزارییە گشتییەکانی بەتەواوەتی بۆ کراوە.
٤- شەهیدان: یەکێکە لە گەڕەکەکانی شارۆچکەی (سیروان). گەڕەکەکە لە ٧ بلۆک پێکهاتووە. بە گشتی ژمارەی بیناکانی ٦٤٤ بینا و کۆی گشتیی یەکەی نیشتەجێبوونەکانی ٤٦٦ یەکەیە. ٤٨٥ خێزان و ٢٣٠٢ کەسی تێدا نیشتەجێیە. ئاڕاستەی فراوانبوونی گەڕەکەکە بۆ سەر ڕێگەی گوندی بەشارەتی خوارووە. سەنتەری گەڕەکەکە کۆنە و بە شێوەی هەڕەمەکی و ئۆرگانی دروستبووە. بەشە تازەکانی تاڕادەیەک شێوەی ئەندازەیی ڕێکوپێکیان هەیە.
سەرچاوەکان:
- بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی، ئەنجامە سەرەتاییەکانی کاری ژمارەلێدان و گەمارۆسازی، ئامادەکاری بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە مانگی ١٢ی ٢٠٠٩.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید