زەردی گڵی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتووەتە باشوری گوندی نارنجڵە و باکوری گوندی (بنجەودڕەی). (٩٧٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. تەنها (٣٢٠م) لە ڕێگای گوندی دەرەوکێ بۆ نارنجڵە دوورە و لە بەهاراندا دیمەنێکی جوانی هەیە و خەڵکی بۆ سەیران و کات بەسەربردن سەردانیدەکەن. لەوەڕگایەکی سروشتین بۆ ئاژەڵدارەکانی گوندەکانی چواردەوریان.
سەرچاوەکان:
- سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٣ی ٣ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (سەباح نارنجەڵەیی)، لەدایکبوو: ١٩٦٢، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ٣ی ٣ی ٢٠٢٣.
- بەکارهێنانی بەرنامەی (Google earth pro).
ئامادەکردنی: د. ڕێباز لوقمان مستەفا