مەلا نەزیر
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
مزگەوت و خوێندنگا و خانەقا و چلەخانەیە. کەوتووەتە بەشی چلانە و خوارووی گەڕەکی مەلایان لە تەوێڵە. لەلایەن سۆفی ئەحمەدی باپیرە گەورەی مەلانەزیرەوە دروستکراوە. بە حوجرەکەی مەلا نەزیر و قاپی شێخ ناسراوە. دووبەش بووە، بەشی پیاوان و بەشی ژنان. شوێنی ئیرشاد و مردنی شێخ عوسمانی سراجەدین بووە. ناوەندێکی زانست و زیکر بووە، سەی قوتبەدین باپیری سەی فەتحە سەرپەرشتیکردووە. لە هەشتاکاندا بە هۆی شەڕی (ئێران – عێراق)ـەوە ڕوخێنراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لە گەڵ د. عوزێر حافز نەزیر، لە دایکبووی ١٩٥٧، دکتۆرا، ١٨ی ٧ی ٢٠٢٣ تەویڵە.
- سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، عبدالرزاق عبدالرحمن محمد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٠٥، ل٥٤٢.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم