خورماڵ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


کەوتووەتە ناو شارۆچکەی (خورماڵ) لە تەنیشت مزگەوتی بوخاری. ساڵی ٢٠٢٠ لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) لە لایەن هەریەک لە مامۆستا (کەمال ئەمین گوڵپی) و (د. موحسین فایەق هانەدنی)یەوە دروستکراوە. لە دوو نهۆم و هۆڵێکی گەورە و سێ ژوور پێکهاتووە. زانستە شەرعییەکانی لێ خوێنراوە. لە ئێستادا ٣٥ خوێندکاری هەیە و مامۆستا (کەمال ئەمین گوڵپی) سەرپەرشتیدەکات و بە هاوکاریی نۆ مامۆستای دیکە، وانەی تێدا دەڵێتەوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (کەمال ئەمین گوڵپی)، لەدایکبوو: ١٩٧٩، بڕوانامە: ماستەر، پیشە: مامۆستای ئاینی، لە ٢١ی ٨ی ٢٠٢٣، لە گوڵپ.
  2. سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ حوجرەکە، لە ١٤ی ٨ی ٢٠٢٣، لە خورماڵ.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

7

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

مەلا نەزیر

مزگەوت و خوێندنگا و خانەقا و چلەخانەیە. کەوتووەتە بەشی چلانە و خوارووی گەڕەکی مەلایان لە تەوێڵە. لەلایەن سۆفی ئەحمەدی باپیرە گەورەی مەلانەزیرەوە دروستکراوە. بە حوجرەکەی مەلا نەزیر و قاپی شێخ ناسراوە. دووبەش بووە، بەشی پیاوان و بەشی ژنان. شوێنی ئیرشاد و مردنی شێخ عوسمانی سراجەدین بووە. ناوەندێکی زانست و زیکر بووە، سەی قوتبەدین باپیری سەی فەتحە سەرپەرشتیکردووە. لە هەشتاکاندا بە هۆی شەڕی (ئێران – عێراق)ـەوە ڕوخێنراوە.

مزگەوتی کێلەسپی

بەشێک بووە لە مزگەوتی کێلەسپی لە شارۆچکەی (سیروان). لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن مامۆستا مەلا ئەحمەد حەمەکەریم (مەلا ئەحمەدی کێلەسپی)یەوە بەڕێوەبراوە. نزیکەی ٢٠ فەقێ وانەیان تێدا خوێندووە.

هانەیدن

کەوتووەتە خۆرئاوای سنوری گوندی (هانەیدن)ەوە. نزیکەى (٣٠٠م) لە مزگەوتی گوندەکەوە دوور‌ بووە. ساڵى ١٩٤٥ لەلایەن خەڵکى گوندەکەوە لەسەر ڕووبەری (٥٠م٢) دروستکراوە. لە ژوور و هەیوانێک پێکهاتووە. تا ساڵى ١٩٧٧ وانەی تێدا خوێنراوە و لە گوندەکانى تریشەوە فەقێى بۆ هاتووە.

گڵێجاڵ

لەسەرەتاکانی سەدەی بیستەم وەک یەکەم حوجرەی بناری بەمۆ لەسەر دەستی (مەلا فەتاح خەلیفە مارف) فەقێی ڕاگرتووە و خوێندنی ئاینی تێدا بەردەوام بووە ساڵى ١٩٨٧ ‌لەکاتى ڕاگواستنى گوندە سنورییەکان ڕوخێنراوە.