وەرزشەوانانی هەڵەبجەیی لە ئۆردوگای دزڵی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 629

وەرشەوان

مێژووی دامەزراندنی ئەم ئۆردوگایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٧ بۆ ١٩٨٨. سەر بە شارەدێی (دزڵی)یە لە قەزای مەریوان، پارێزگای کوردستان لە کوردستانی خۆرهەڵات. ئۆردوگای دزڵی نزیکەی (٢٦کم) لە شاری مەریوانەوە دوورە. ژمارەیەک لە وەرزشەوان و یاریزانی هەڵەبجە و دەوروبەری لەم ئۆردوگایە مەشق و ڕاهێنان و یاری دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولی وەرزشیی ناوخۆیی ئۆردوگا و خولی شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەری ئۆردوگا بەشدارییانکردووە و پەیوەندی وەرزشییان لەگەڵ تیپەکانی دەوروبەردا هەبووە. سەرەتا دوو تیپی وەرزشیی بەهێز بە ناوەکانی (قەندیل و شاڵاو) لەم ئۆردوگایە دامەزران، پاشان چەند تیپێکی تر، کە ئەمانیش ئاستێکی باشیان لە ئۆردوگا و خولەکانی شارەدێ و گوندەکانی دەوروبەر پێشکەشدەکرد، دامەزران، کە ئەمانەن: (کۆچەر، بەڵێن، شرام، کوردستان، باوەڕ، مەولەوی). دیارترین کەسانی وەرزشی وەک سەرپەرشت و ڕێکخەری وەرزشی لە ئۆردوگا، چەند کەسێک بوون، لەوانە: عومەر حەمە فەریق، حسێن جەعفەر، عوسمان دەروێش، سەرکەوت حەمە مراد، سەباح محەممەد محەممەد ئەمین.

سەرچاوەکان:

  1. وەرزش و یاریزانانی هەڵەبجەیی لە تاراوگە، شوان ئەفراسیاب عەلی، (بەرهەمی بڵاونەکراوە)، ٢٠١٥.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (سەباح محەممەد حەمەئەمین)، وەرزشەوانی دێرینی ئۆردوگاری دزڵی، ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  3. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ئاکۆ عەتا جافر)، نیشتەجێبووی ئۆردوگای دزڵی، مەریوان، ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

وەرزشەوانانی هەڵەبجەیی لە ئوردوگای سونغوری کولیایی

ئەو وەرزشەوانانەن، پاش کیمیابارانی هەڵەبجە، ڕوویان لە ئێران کرد و ساڵانی ١٩٨٨ بۆ ١٩٩٢ لە ئۆردوگای شاری سنغوری کولیایی سەر بە پارێزگای کرماشان ژیاون. مەشق و ڕاهێنان و یاریی دۆستانەیان لە یارییەکانی تۆپیپێ و تۆپی بالە و تۆپی سەرمێز، ئەنجامداوە. خولی نێو ئۆردوگایان ڕێکدەخست و جارجار لە خولەکانی شاری سەنغور و دەوروبەری بەشدارییانکردووە. چەندین یاریزانی بەتوانا و لێهاتووی هەڵەبجەیی لە سەرەتای دامەزراندنی ئەم ئۆردوگایەدا نیشتەجێبوون. تیپەکانی ئۆردوگای سەنغوری کولیایی ئەمانە بوون: ١ - هەڵبژاردەی ئۆردوگای سەنغوری کولیایی. ٢ - تیپی وەرزشی هیجرەت. ٣ - تیپی وەرزشی کوردستان. ٤ - تیپی وەرزشی حەمرین. ٥ - تیپی وەرزشی هەڵۆ. ٦ - تیپی وەرزشی برایەتی. ٧ - تیپی وەرزشی ئاسۆ. ٨ - تیپی وەرزشی پەیام. ٩ - تیپی وەرزشی کۆچەر. ١٠ - تیپی وەرزشی ئاوارەکان.

زیاتر بزانە
وەرشەوان

وەرزشەوانانی هەڵەبجەیی لە ئۆردوگای هەزاخانی

وەرزشەوانان و یاریزانانی هەڵەبجە و خورماڵ و سیروان دوای کیمیاباران، چالاکی وەرزشییان لە یارییەکانی تۆپیپێ و تۆپی بالە لە ئۆردوگای ( هەزارخانی) سەر بە شاری مەریوان ئەنجامداوە. بە شێوەیەکی گشتی لە ئۆردوگا تییەکان بە ناوی گوندەکانیانەوە ناونراون و ئەم تیپانە هەبوون: ١ - تیپی وەرزشی میللیی تۆپیپێی ئەحمەدئاوا ٢ - تیپی وەرزشی برایەتی ٣- تیپی وەرزشی میللیی تۆپیپێی دەرەیمەڕ ٤- تیپی وەرزشی تۆپیپێی زەڵم ٥- تیپی وەرزشی میللیی تۆپیپێی سەرگەت ٦- تیپی وەرزشی میللیی تۆپیپێی گوڵپ ٧- تیپی وەرزشی میللیی تۆپیپێی گەچێنە ٨- تیپی وەرزشی غەمبار ٩- تیپی وەرزشی میللیی تۆپیپێی هانەی قوڵ ١٠- تیپی وەرزشی میللیی تۆپیپێی هێڵانپێ خولی ئۆردوگادا ملمڵانێی قورس لە نێوان برایەتی و غەمباردا بووە. ئەم تیپە وەرزشیانە بە شێوەی هاتن و ڕۆشتن لەگەڵ تیپەکانی تری ئۆردوگاکاندا تیپە میللییە وەرزشییەکانی گوند و شار و شارۆچکەکانی دەورووبەریاندا، پەیوەندیان هەبوو و سەردانی یەکتریان دەکرد و یاری و چالاکیی دۆستانەیان ئەنجامدەدا، لە کاتی بەشداری لە خولی دەرەوەی ئۆردوگا بە ناوی هەڵبژادەی ئاوارەکانی ئۆردوگاوە بەشدارییانکردووە.

زیاتر بزانە
وەرشەوان